AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٧ ١٣:٥٤

هەرێمی کوردستان گۆڕەپانی شەڕە نەوتی ڕۆژاوا لەگەڵ چین و ڕووسیا

هەرێمی کوردستان گۆڕەپانی شەڕە نەوتی ڕۆژاوا لەگەڵ چین و ڕووسیا

ئۆیل پریاس ڕاپۆرتی دا کە عێڕاق کرێبەستی ملیار دۆلاری BP بۆ گەشەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک پشت راست کردەوە. گرێبەستی BP یان بریتیش پێترۆلیۆنی بریتانیا لەگەڵ عێراق نیشاندەری ئەگەری گەڕانەوەی کاریگەری ڕۆژاوا لە کەرتی وزەی عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئۆیل پریاس بە ئاماژە بە بوونی بەهێزانەی دوو کۆمپانیای نەوتی بریتانیا و فەڕەنسەوی لە عێراق و کاریگەری دزەی ڕۆژاوا لە ئەو وڵاتە نووسی: سەرەڕای ئەو گرێبەستە گەورانە چین هێشتا زیاتر لە یەک لەسەر سێی پاشەکەوتە نەوتی و گازییەکانی عێراق و زیاتر لە دوو لەسەر سێی وەبەرهێنانی ئێستای لە کۆنترۆڵدایە. هەروەها ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە هەڵمەتی نەوت و گازی خۆی لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە.ڕووسنەوتی ڕووسیا لە ساڵی 2017 ەوە کەرتی نەوتی ئەو ناوچەیەی بەدەستەوەیە. بەم پێیە ئایا ڕۆژاوا دەتوانێت دزەی خۆی لە ئەو بوارەدا لە عێراق زیاد بکاتەوە یان چین و ڕووسیا هەر بە سەر ئەو ناوچە زاڵ دەبن؟


یەکێک لە هۆکارە گرینگەکان کە لە ئێستادا لە قازانجی ڕۆژاوایە، بەربڵاوی و قووڵایی پڕۆژەکانی ئەم دواییەیە کە هیچ کۆمپانیایەک لە چین و ڕووسیاوە ناتوانێت جێیان بگرنەوە بەتایبەتی ئەوەی کە گەمارۆکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بوونەتە هۆی ڕێگری لە دەستخستنی تەکۆنۆلۆژیا و جیهازاتی پێویست بۆ ئەو پڕۆژانە.


پڕۆژەی کۆمپانیای فەڕەنسی کە بەتایبەتی ئاماژە دەداتە سەر پڕۆژەی "گەشەی یەکپارچەی گاز" بە ئامانجی سەربەخۆیی عێراق بۆ داهاتووی درێژخایەنی عێڕاق زەروورییە.

بەراوردە فەرمییەکان نیشانی دەدات کە عێراق خاوەن پاشەکەوتی گازی سروشتی بەرانبەر بە 3.5 تریلیۆن مەتری چوارگۆشە کە نزیک لە یەک و نیو لەسەد لە پاشەکەوتی گازی جیهانی هەیە و لە پلەی دوازدەی جیهانە. بەم حاڵەوە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە وا خەمڵاندوویەتی کە ئەو سەرچاوەگەلە کە دەتوانرێت هەڵبکۆڵدرێت بەرانبەرە لەگە ك8.0 تریلیۆن مەتری چوارگۆش.



News ID 54414

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha