بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە لێدوانەکانی خانمی کایا کالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەت یەکێتی ئەورووپا لە دژی ئێران و هەڕەشە وەسف کردنی ئێران لە ڕەوتی سەفەری ئەم دواییەی بۆ ئیسرائیل و لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ڕژێمە وتی: قسەی بێ بنەما و نالۆژیک و پاگەندەی فریودەرانە سێ لایەنە کە ناتوانرێت هیچ بەڵگەیەکیان بۆ بدۆزرێتەوە.
بەقایی زیادی کرد: خانمی کالاس ئەگەر بەڕاستی نیگەرانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەی هەبا ئەبوایە باسی لەسەر کۆمەڵکوژی لە غەززە و هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و سووریا و داگیر کردنی خاکی ئەو وڵاتانەی کردبا.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بە چاوپۆشی لە ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل پاگەندەی کرد: هەرگیز نابێت ئیزن بدرێت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات یان چێی بکات. یەکێتی ئەورووپا لە هەموو هەوڵە دیپلۆماتیکەکان لە ئەو بارەوە پاڵپشتی دەکات.
Your Comment