AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٧ ١٠:٥٥

کاردانەوەی ئێران بە تۆمەتێکی ئەورووپا

کاردانەوەی ئێران بە تۆمەتێکی ئەورووپا

ئیسماعیل بەقایی بە ئاماژە بە ستانداردە دووفاقەییەکانی یەکێتی ئەورووپا وتی: خانمی کالاس ئەگەر بەڕاستی نیگەرانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەی هەبا، ئەبوا لەسەر کۆمەڵکوژی لە غەززە و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و سووریا باسی کردبا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە لێدوانەکانی خانمی کایا کالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەت یەکێتی ئەورووپا لە دژی ئێران و هەڕەشە وەسف کردنی ئێران لە ڕەوتی سەفەری ئەم دواییەی بۆ ئیسرائیل و لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ڕژێمە وتی: قسەی بێ بنەما و نالۆژیک و پاگەندەی فریودەرانە سێ لایەنە کە ناتوانرێت هیچ بەڵگەیەکیان بۆ بدۆزرێتەوە.

بەقایی زیادی کرد: خانمی کالاس ئەگەر بەڕاستی نیگەرانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەی هەبا ئەبوایە باسی لەسەر کۆمەڵکوژی لە غەززە و هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و سووریا و داگیر کردنی خاکی ئەو وڵاتانەی کردبا.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بە چاوپۆشی لە ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل پاگەندەی کرد: هەرگیز نابێت ئیزن بدرێت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات یان چێی بکات. یەکێتی ئەورووپا لە هەموو هەوڵە دیپلۆماتیکەکان لە ئەو بارەوە پاڵپشتی دەکات.

News ID 54413

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha