بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمال عامر، وەزیری دەرەوەی حکوومەتی ئەنساروڵای یەمەن، جەختی لەوە کردەوە کە پێش کۆتایی هاتنی گەمارۆدانی غەززە و هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتەکە، هیچ باسێک لە کەمکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە ناکرێ.
ناوبراو زیادی کرد: ئێران دەستوەردان لە بڕیاردانمان ناکات و هەندێک جار تەنیا ڕۆڵی نێوەندگیری دەبینێت.
عامر زیادی کرد: هیچ پەیامێکمان لە ئێرانەوە پێ نەگەیشتووە. بێگومان پەیامی زلهێزەکانی تر هەیە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، بەڵام دەبێت بڵێین یەمەن لە ئێستادا لە دۆخێکی شەڕدایە لەگەڵ ئەمریکا و ئەمەش بەو مانایەیە کە مافی خۆمانە بە هەموو ئامرازەکانی بەردەست بەرگری لە خۆمان بکەین
Your Comment