ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پەیامێکدا، بەبێ ئاماژە بە ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا و بە لە ئەستۆگرتنی بەرپرسایەتیی مێژوویی، خوازیاری چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشانەوەی ئەو حزبە دوای بەڕیوەبردنی کۆنگرەیەک. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەنقەرە ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا بە دوژمنی تورکیا دەزانیت.
ئاستەنگی سەرەکیی دانوستانی نهێنی
ناکۆکی لە مژاری سووریادا یەکێک لە ئاستەنگە سەرەکییەکانی دانوستانی نهێنی نوێنەرانی کوردی تورکیا و دەوڵەتی ئەنقەرەیە کە لە ئەنجامدا پاش ساڵێک ململانێ، پەیامەکەی ئۆجەلانی بەدواوە بووە. تورکیا پێداگرە کە دانوستانەکان دەبێ پرسی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاش لە خۆ بگرێت؛ ناوچەیەک کە تورکیا و تیرۆریستانی هاوپەیمانی لە 9 ساڵی ڕابردوودا بەردەوام هێرشیان کردۆتە سەر. بەلام وادیارە تورکیا لەمدواییەدا هەڵوێستی نەرمتری گرتۆتە بەر. چونکە هەندێک وڵاتی عەرەبی لە دژی پەرەسەندنی پێگەی تورکیا لە سووریادا هەڵویستیان گرتووە.
بۆیە ئەگەر ئەم هەڵوێستگۆڕینەوەی تورکیا پاوەجێ بێت، ئەوا کوردەکانی سووریا سەرکەوتنێکی بەرچاویان بەدەست هێناوە.
گەڕانەوە بۆ ڕابردوو
ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا هەمیسان پشتی بەو بەڵگانە بەستەوە کە لە دادگەی 1999دا ئاراستەی کردبوو: "هەلومەرجی درێژەی چالاکیی پەکەکە پاش ڕووخانی بەرەی سۆشیالیزم نەماوە". پاشان ئیدعای کرد کە شوناسی کوردی چیتر لە تورکیادا نکۆڵی لێ ناکرێت و ئازادی بەیان باشتر بووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە هێشتا زۆربەی کوردەکان بە تاوانی هەڵویستی نەتەوایەتی لە تورکیادا پێوشوێنی یاساییان بۆ دەکرێت.
بەوەشەوە ئۆجەلان جەختی لەوەە کرد کە وڵاتێکی سەربەخۆ، فیدراسیۆن، خۆسەری ئیداری یان ڕێگەچارە فەرهەنگییەکان، وەڵامێکی گونجاو نین و وتی: هیچ جێگرەوەیەک بۆ دیموکراسی لە گەیشتن و مسۆگەرکردنی سیستەمی سیاسیدا نییە و جڤاتی دیموکراتیک تاقە ڕێگەچارەی مومکینە.
ئەگەرچی ڕەنگە ئاماژەی ئەو بە خۆسەری ئیداری دەتوانێ دەروەستی بە ئیدارەی خۆسەری کوردی لە سووریا بێت، بەلام فەوزا یووسف لە بەرپرسانی ئیدارەی نخۆسەری کوردی سووریا، دەڵێ پەیامەکەی ئۆجەلان دەروەستی بە سووریاوە نییە، "ئەگەرچی پەیامەکەی هەڵگری ژێریی ستراتژیکی ئەوە و کاریگەریی بەرچاوی لە سەرە نەخشەی نوێی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناویندا دەبێت".
کاردانەوەگەلی فەرمی و هوشیارانە
دەوڵەت باخچەلی لە ئاکتەوبری 2024 بە ئاماژە بە دانوستانی نهێنیی نێوان پەکەکە و دەوڵەت، وتبووی کە ئۆجەلان دەبێ لە پەرلەماندا ئامادە بێت و خوازیاری چەکدانانی پەکەکە بێت.
ئەفکان ئاڵا، جێگر سەرۆکی ئاکپارتیش لەوبارەیەوە وتی: ئەنجامی ئەم داواکارییە، هەڵوەشانەوەی ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە و هەموو دەبێ بۆ مسۆگەربوونی تێبکۆشین
ڕاچەڵەکانی کوردەکانی تورکیا
هەزاران کورد لە مەیدانگەلی سەرەکیی شارە کوردەکانی تورکیا کۆببوونەوە بۆ بیستنی پەیامی ئۆجەلان، کەچی پاش بیستنی پەیامەکە بە ڕاچڵەکاوییەوە لە خۆیان دەپرسی کە "بۆ ئۆجەلان بەبێ وەرگرتنی هیچ هەڤیازییەک، ئاوا لە بەرامبەر ئەنقەرەدا شلی گرتووە".
هەر ئەم ڕاچڵەکانانە بوو بە هۆی ئەوەی سری سۆرەیا ئۆندەری نوێنەری دەمپارتی جەخت لە "گرتنەبەری سیاسەتی دیموکراتیک و چوارچیوەی یاسایی" وەک مەرجی پاڵەکیی ئۆجەلان بۆ چەکدادانانی پەکەکە بکات؛ مەرجێک کە لە هیچکۆی پەیامەکەی ئۆجەلاندا ئاماژەی پێ نەدراوە.
دەوڵەت لە بەرامبەر چیدا هەڤیازی دەدات
هێشتا ڕوون نییە کە دەوڵەت لە بری چ داواکارییەکی ئۆجەلان هەڤیازی دەدات، چونکە دانوستانەکان لە کەشێکی نهێنیدا ئەنجام دراون. هەندێک کەسی ئاگادار دەڵێن کە ئۆجەلان لە بەڵێنی بری باشتربوونی دۆخی زیندانەکەی و ئازادیی ژمارێکی زۆری زیندانی سیاسی و بەخشرانی ئەو شەڕڤانانەی پەکەکە کە لە توندوتیژییەکاندا دەستیان نەبووە، ڕازی بە دەرکردنی پەیامی ئاشتی بووە و تەنانەت دەوڵەتی هەرێمی کوردستانیش پێشنیاری داوە کە فەرماندە باڵاکانی پەکەکە پەنابەری ئەو هەرێمە بن.
لە لایەکی ترەوە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەردۆغان لەو ڕێککەوتنە نهێنییە، بریتین لە کەلێنخستنە نێوان دەمپارتی و پارتی کۆماری گەل، پاگەندەکردن بە هەڵوەشاندنەوە و تێکشکاندنی پەکەکە لای پارتە نەتەوەپەرەستەکان و نزیکبوونەوە لە ئۆجەلان بۆ ڕاکێشانی کوردەکان بۆ لای خۆی.
ئاستەنگەکانی بەردەم ئاشتییەکی پاوەجێ
ڕەخنەگرانی نەتەوەخوازی ئەردۆغان بە توندی کاردانەوەیان نیشان داوە بە داخوازییەکانی ئۆجەلان، بۆ نمونە عەلی شاریئۆغڵۆ جێگری پارتی ڕادیکاڵی "زەفەر" بەڵینی داوە کە ئەو "ڕەوتە ئاڵۆزە" هەڵدەوەشێنێتەوە و مووساوات دەروێشئۆغڵۆی سەرکردەی پارتی نەتەوەپەرەستی "باش"، جەختی لەوە کردووە کە "ڕێگە نادەین کۆماری تورکیا لەناو ببەن و تورکیا دابەش بکەن".
ئەوە لە کاتێکدایە کە جەهەپەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا لەسای پشتبەستن بە دەنگی کوردەکان، پێشوازی لە داواکارییەکەی ئۆجەلان کردووە.
ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵوەشانەوەی پەکەکە
پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە لەباری لۆجێستیکییەوە زۆر ئاڵۆزە و ئێلیزا مارکۆس نووسەری کتێبی "خوێن و باوەڕ: پەکەکە و شەڕی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی" لەوبارەیەوە دەڵێ: "ئەوە داواکارییەکی مێژووییە، بەلام پەکەکە دەستبەجێ ناسڕێتەوە و لەباری کردەکییەوە، ئەو گرووپە بۆ بەڕیوەبردنی کۆنگرەیەکی گەورە پێویستی بە گەڕەنتییە ئەمنییەکانە و ئەوە شتێک نییە کە تەنیا بە پەیامەکەی ئۆجەلان وەدی بێت".
دەشڵێ: "هەزاران هێزی پەکەکە لە چیاکانی هەرێمی کوردستانن و ئەو هێزانە بەو ئاسانییە چەک ناکرێن، مەگین ئەوەی کە سەبارەت بە داهاتوویان بڕیارێک بدرێت، ئایا ڕێگەیان پێ دەدرێت بگەڕێنەوە بۆ تورکیا و هەنگاو بنێنە ناو چالاکییە سیاسییەکان؟ پەکەکە ڕەنگە هەڵوەشێتەوە، بەڵام کادێرەکانی ناتوانن لەپڕدا ون بن".
Your Comment