بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەستووری کاتی سووریا دەسەڵاتێکی بەربڵاوی داوەتە ئەحمەد شەرع و بە وتەی کارناسانی ماف، مافی کەمینەکان تا ڕادەیەکیش نەپارێزراوە. ئەو دەستوورە کە ڕۆژی پێنجشەممە پەسەند کرا، پێنج ساڵی داهاتووی سووریای تێدا نەخشێندراوە.
سام دالا، مامۆستای ماف و وتەبێکی پێشووی کومیتەی نووسینەوەی دەستووری سووریا لە ساڵی 2012، سەبارەت بە دەستووری کاتی سووریا بە هەواڵدەری فەڕەنسای وت: ئەو راگەیێندراوە زیاترین دەسەڵاتی داوەتە سەرۆک کۆماری کاتی. ناوبراو کە دوای دەسپێکی شەڕی سووریا ئەو وڵاتەی بەجێ هێشووە، وتی: ئەو بەڵگەیە، سیستەمی سەرۆکایەتی پێک دەهێنێت کە تێیدا زیاترین دەسە:ات لە دەستی سەرۆک کۆمارە. ئەو ئاسایە ڕۆڵی سەرۆک وەزیران وەلا دەنێت و ئیزن دەداتە سەرۆک کۆمار کە وەزیرەکان هەڵببژێرێت.
ئەو دەستوورە کاتییە ئیزنی کۆنترۆڵی رەوتی یاسادانەری و هەڵبژاردنی یەک لەسەر سێی ئەندامانی داهتووی پەرلەمان و چاوەدیری بە سەر هەڵبژاردنەکان دەداتە شەرع .
ئەگەرچی ئەو بەڵگەیە دەڵیت دەزگای داد سەربەخۆ دەمێنێتەوە بەڵام ئەو ئیزنە دەداتە سەرۆک کۆمار کە دادوەرەکانی دیوانی باڵای دەستوور هەڵببژێرێت.
دالا دەڵێت کە ئەو هەموو بەرپرسیارێتییە کە دراوەتە سەرۆک کۆمار بە ئەو واتایەیە کە بڕیادان بە شێوەی ناوەندگەرا دەبێت.
ئەو دەستوورە کاتییە هەروەها زمانی فەرمی عەرەبی وەکوو زمانی فەرمی یەکگرتوو دەناسێت و هیچ دەستەبەرکارییەک بۆ مافی کەمینەی تێدا نییە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەدان هاووڵاتی کورد لە ناوچەی ئیدارەی خۆسەر دەستیان دایە خۆپیشاندانەوە و راگەیێندراوی دەستوویان بە هۆی پشت گوێ خستنی مافی کەمینەکان ئیدانە کرد.
Your Comment