AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٦ ٠٩:١٢

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی توند بە ئیدارەی ترامپ دەدات

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی توند بە ئیدارەی ترامپ دەدات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا جەختی کرد ئەمریکا مافی ئەوەی نییە فەرمان بە سەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران بسەپێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە هەژماری خۆی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: ئەمریکا مافی نییە فەرمان بەسەر ئێراندا بسەپێنێت. ئەو سەردەمە لە ساڵی 1357 کۆتایی هات.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو بایدن 23 ملیار دۆلاری دایە ڕژێمی منداڵکوژی ئیسرائیل. زیاتر لە 60 هەزار فەلەستینی کوژرا و جیهان، ئەمریکا بە بەرپرسیار دەزانێت.


ناوبراو وتیشی: کۆتایی بهێنن بە پاڵپشتی لە کۆمەڵکوژی و تیرۆریزمی ئیسرائیل. کوشتوبڕی خەڵکی یەمەن ڕابگرن.


News ID 54314

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha