AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٢ ٢٣:٠٧

"حەبیبوڵڵا" خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیی پۆڵاندای بردەوە

"حەبیبوڵڵا" خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیی پۆڵاندای بردەوە

فیلمی "حەبیبوڵڵا" لە دەرهێنانی عەدنان زەندی خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیی لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی زۆمی پۆڵاندای بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتەفیلمی بەڵگەیی "حەبیبوڵڵا" لە دەرهێنانی عەدنان زەندی و بەرهەم‌هێنانی گوڵناز حسێنی و سینا ئەیووبی و بەرهەمی بەفر پرۆداکشێن، خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیی لە بیست و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی زۆمی پۆڵاندای بردەوە.

حەبیبوڵڵا ڕوانینێکی بەڵگەییە لە ژیانی حەبیبوڵڵا زەندی، گورانیبێژی پێشەنگی ناوچەی لەیلاخ کە لە بەساڵاچوویدا تووشی گرفت و سەندۆرمی دڕدونگی هاتبوو.

News ID 54283

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha