AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٠ ٢٢:٥٠

پارتەکەی ئەردۆغان: هەسەدە و کوردانی عێراق و سووریاش دەبێ چەک دانێن

پارتەکەی ئەردۆغان: هەسەدە و کوردانی عێراق و سووریاش دەبێ چەک دانێن

وتەبێژی پارتی داد و گەشەی تورکیا(AKP) لە کاردانەوە بە داواکاریی ئۆجەلان بۆ چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پەکەکە، وتی کە هیچ ڕێککەوتن و دانوستانێک لەگەڵ تیرۆریستان لە ئارادا نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، عومەر چلیک وتەبێژی پارتی داد و گەشەی تورکیا لە کاردانەوە بە پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پەکەکە، وتی: هێزەکانی کورد لە تورکیا، عێراق و سووریا و لەوان هەسەدە دەبێ چەک دانێن.

وتیشی: هیچ مامەڵە و دانوستانێک لەگەڵ تیرۆریستان لە ئارادا نییە و گرووپی پەکەکە بە هەموو هێزەکانیەوە دەبێ لە عێراق و سووریاشدا چەک دانێن و هەڵوەشێتەوە.

چلیک جەختی لەوەش کرد: چیتر کاتی ئەو هاتووە تورکیا لە تیرۆریستان پاک بێتەوە.

News ID 54165

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha