AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٤ ١٤:٠٨

"کاپتان ژێرشواڵی" چاپ و بڵاو کرایەوە

"کاپتان ژێرشواڵی" چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی ئینگلیزی "کاپتن ئەندەرپانتس" لەلایەن منداڵانی دەزگای باخە نەمامەی لاوانەوە وەرگێڕدرایەوە سەر زمانی کوردی و چاپ و بڵاوکرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ٢شدامەزراوەی باخە نەمامی لاوان لە شاری سنە، کە ساڵانێکە چالاکی دەکات لە بواری فێرکاریی زمانی کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی بۆ منداڵان، میرمنداڵان و تازەلاوان، هەستاوە بە وەرگێڕانی کتێبی ئینگلیزی بە زمانی کوردی.

ئەم کتێبە لەژێر ناوی "کاپیتان ژێرشواڵی" وەرگێڕدراوی کوردی کتێبی captain underpants لە زمانی ئینگلیزە.
ئازادە دێهقانی، بەڕێوەبەر و مامۆستای ئەم دامەزراوە فێرکارییە بە هەواڵنێری مێهر وتی: ماوەی دە ساڵە کاری پەروەردەی منداڵانی چەند زمانە دەکەم.
لە دامەزراوە و فێرگەی "باخە نەمامەی لاوان".

وتیشی: کار ئێمە پەروەردەی چەند زمانیە لە زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فەڕەنسی، ئاڵمانی، چینی بە شێوەی زمانی دایکی.

ڕاشیگەیاند: منداڵان لەم فێرگەیدا سەرەتا بە فیلم و درامای کارتۆنیی منداڵانە بە شێوەی پۆلێنبەندی کراو، فێری ئینگلیزی دەبن دواتر ئینگلیزییەکەیان بە شێوەی ئاکادمیک و زانستی فێر دەبن و هاوکات زمانی کوردیش فێر دەبن.
ئێستاش ئەو منداڵانە خۆیان توانیویانە کتێبی ئینگلیزی captain underpants بە کوردی وەرگێڕنەوە و چاپمان کردووە.

ئازادە دێهقانی ڕایگەیاند: داهاتی فرۆشی ئەم کتێبە پێشکەش دەکرێت بە منداڵانی هەژار کە باوک و سەرپەرەشتیاریان نییە.

News ID 54075

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha