بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەگەرچی دۆخی کوردستانی سووریا لە ڕواڵەتدا ئاسایی دەنوێنێت و بەتایبەتی لە شاری کۆبانێ هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە هێز دەنوێنن بەڵام ئەو ڕواڵەتە ناتوانێت ڕاستییە تاڵەکان بشارێتەوە. ئەو ڕاستییە تاڵە لە هاتوچۆی درۆنەکانی تورکیا لە ئاسمانی کوردستانی سووریا و مانەوەی دووکەڵی بەجێماو لێیان لە سەر ئاسمانی کۆبانی زیاتر دەردەکەوێت.
گیرکردنی کوردی سووریا لە نێوان گوشارەکانی دیمەشق و تورکیا
کوردەکانی سووریا بە هەموو توانی خۆیانەوە چەندین ساڵە خەریکی بەرەنگار بوونەوەی چەکدارەکانی داعشی و هێزەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتەیە و تاک بە تاکی ئەو کۆمەڵگایە هەر یەک بەش بە حاڵی خپیان خەریکی بەرگری لە زێدی خۆیانن بەڵام دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد بە شێوەی فەرمی لە نێوان گوشارەکانی حکومەتی ناوەندی سووریا و تورکیا گیریان خواردووە . تورکیا بە بیانووری بوونی هێزەکانی پەکەکە لە ئەو ناوچەکە هێرش دەکاتە سەریان و حکومەتی ناوەندیش بۆ چەک داماڵینی ئەو هێزانە گوشاری خستووەتە سەیان.
کوردەکانی خەریکی کڕێنی کاتن
لە حاڵێکدا کە حکومەتی ناوەندی سووریا گوشاری خستووەتە سەر کوردەکان بۆ دانانی چەک ، ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی نووسینگەی کاروباری دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا دەڵێت کە کوردەکان لە سووریا خەریکی کڕینی کاتن چونکوو ئەم دەسەڵاتە کاتییە و ئێمە چاوەڕوانی نووسین و پەسەند کردنی دەستووری نوێی سووریاین. دانوستان لە ئێستادا لە ئارادایە و مەزڵۆم کۆبانێ بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق چووەتە دیمەشق.
تا ئێستا دەستکەوتی هەبووە دانوستانەکان بەڵام دیمەشق دادکۆکی دەکات کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک هەڵبوەشێتەوە و هێزەکانی لە ئەرتەشی نەتەوەیی تێکەڵ ببێت بەڵام کوردەکان داکۆکی دەکەن کە یەکەی ڕەزمی خۆیان وەکوو یەک هیز لە دەسەڵاتدا تێکەڵ ببێت. سیامەند عەلی وتەبێژی هێزەکانی هەسەدە دەڵێت: ئێمە تا کاتێک لە باری ئەمنییەوە دڵنیا نەبینەوە، چەکەکانمان دانانێین.
ئابووری کوردستانی سووریا خەریکە دەڕووخێت
هێرشەکانی تورکیا لە مێژە دەستی پێکردووە و ئێستاش هەر درێژەی هەیە و بووەتە هۆی هەژار بوونی وەرزێرانێک کە نە داهاتیان هەیە و ئەگەریش نەصؤش بکەون یان خود بریندار ببن توانی ماڵیان نییە کە ڕوو لە شوێنێک بکەن بۆ دەرمانی خۆیان.
شارەکان لە ئەو ناوچە خەریکە هەژار تر دەبن. تەنانەت پاشەوکەوتە نەوتییەکانیش کە دەتوانێت نیعمەتێک بێت بۆ خۆش بژێوی زیاتر بەڵام بە وردی بەڕێوەبەری ناکرێن.
ورەی کوردەکان بۆ درێژەی بەرخۆدان
بۆ زۆربەی کوردەکان، مانۆڕێ سیاسی یەکامیەتی دووهەمی هەیە و نیگەرانی سەرەکی ئەوان پاراستنی خۆیانە، هۆگر عوسمان هاووڵاتی دانیشتووی قایمشلۆ دەڵێت: وەکوو کەمینەیەک هەزاران جار هێرشمان کراوەتە و سەر و دەڵێت کە خوشکم و باوکیشم لە ڕێگای بەرەڤانی لە نیشمان لەدەست داوە. بەڵام ورەی هەر ماوە بۆ بەرگری لە زێدەکەی کە نموونە هۆگر کەم نین. هۆگر دەڵێت دوای ئەو هەموو خۆڕاگرییە ئیمکانی نییە کە چەکەکانمان دابنێین.
Your Comment