بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕێپێوانی 22ی ڕێبەندان لە شاری هەمدان، جەختی کرد: شۆڕشی گەلی ئێران بۆ ئەوە بوو کە بیانییەکان ڕێوشوێنمان بۆ دیاری نەکەین. هیچ بیانییەک نەوێرێ فەرمان بە گەل، بەرپرسان و سەرکردەکانی ئێران بدات.
وەزیری دەرەوە بە ئاماژە بەوەی کە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی سەربەخۆییەک بوو کە خەڵکی ئیران دەیانەویست و دیارییەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، وتی: پاش شۆڕشی ئیسلامی یەکەمین و گرنگترین بناغەی سیاسەتی دەرەوەیی ئێمە "نە ڕۆژهەڵات و نە ڕۆژئاوا" بوو، بۆوەی شایەدی بێڕێزی و بەدکرداری هەمبەر بە بەرپرسانی وڵات لە لایەن بیانییەکانەوە نەبین.
Your Comment