AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٢ ١٣:٢٦

پزشکیان: دوژمن هەموو خەونەکانی بۆ ئێران دەباتە گۆڕ

پزشکیان: دوژمن هەموو خەونەکانی بۆ ئێران دەباتە گۆڕ

سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان بە جەخت لەسەر گرینگایەتی وەستان لە بەرانبەر ستەم و نادادپەروەری وتی: ئەمڕۆ ڕۆژێکە کە مرۆڤەکان دەگەنە ئەو بڕوایە کە دەتوانن لە بەرانبەر زلهێزەکانەوە بوەستن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێورەسمی ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان وتی: لە ئاوەها ڕۆژێکدا بوو کە شۆڕشی ئێمە توانی ستەم و ستەمکاران لە ئێران دەربکات.

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە ئیمام کاتێک لە 22 ی ڕێبەندانی لێدوانی دەدا، دەیوت: کاتێک کە مرۆڤەکان هەمبەر ستەم، نەزانی و گەندەڵی و زۆربێژان هەستنەوە و بگەنە خۆباوەڕی ئەوە یەوموڵڵایە، وتی: 22 ی ڕێبەندان یەوموڵڵایە چونکوو هەموو خەڵکی ئێران بە بێ هیچ جیاوازییەک هاتنە مەیدان و بەهێزەوە دەستی بیانییەکانیان لە ئەم وڵاتە قرتاند. یەوموڵڵا ڕۆژێکە کە مرۆڤەکان دەگەنە ئە وبڕوایە کە دەتوانن هەمبەر دەسەڵاتەکان بوەستنەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمڕۆ دوژمن خەریکی گەش کردنەوەی ئاگری دژایەتییەکانە تا لە ئەو ڕێگایەوە بڵێن کە ئێران لاواز بووەتەوە، وتی: ئەوان ئەوە نازانن کە بە ڕێنوێنیەکانی ڕێبەر و بە ئامادەبوونی گەلی فیداکار هەموو خەونەکانیان دەبەنە گۆڕ و ئەوە ئێران کە بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر لە بەرانبەر پیلانەکانی ئەوان دەوەستینەوە.

ترامپ ڕایدەگەیێنێت کە ئێمە دەمانەوێت گفتوگۆ بکەین دواتر هەموو پیلانەکان بۆ بەزاندنی ئەم شۆڕشە واژۆ دەکات و دواتریش دەڵێت ئێمە لەسەر گفتوگۆین. ئەو دەڵێت ئێران هەموو ناوچەکەی تێکداوە لە حاڵێکدا ئەوە ئیسرائیلە کە بە پشتیوانی ئەمریکا لە ناوچەکە خەڵکی لوبنان، غەززە، فەلەستین و سووریا بوردمان دەکات.

News ID 53935

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha