بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سەردار سەلامی لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێران وتی: ترامپ لە دەسەڵاتی ڕاستەقینەی ئێران تێگەیشتووە.
وتیشی: ئەمە یەکێکە لە وردترین لێدوانەکانی ترامپ. چونکە بە شێوەیەکی واقیعی سەیری ساحەکەی دەکرد.
لە یاری زۆرانبازیدا، یاریزانی بەرامبەر باشتر لە هێزی ڕکابەرەکەی تێدەگات. کاتێک دوو زۆرانباز بەشداری یاریەک دەکەن، هەریەکەیان باشتر دەتوانن لە هێزی ئەوی دیکە تێبگەن.
زیادیشی کرد: ترامپ لە ماوەی چوار ساڵەی پێشووی سەرۆکایەتی کۆماری ئەمریکادا بە باشی لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران تێگەیشت.
سەلامی ڕایگەیاند: ئێران نەک هەر لاواز نەبووە، بەڵکوو زۆر بەهێزتر بووە لە پێشوو. ئەم هێز و توانا ئەمڕۆ بە ڕوونی دیارە و هەمووان شاهیدی ئەوەن.
Your Comment