AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٨ ٠٩:١٠

ئێران هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا نییە

ئێران هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا نییە

وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس وتی: بە پێی وتەی ئەمڕۆی جێگرەکانی وەزاەتی دەرەوە لە کۆبوونەوەی ئەو کۆمیسیۆنە، ئێمە هیچ دانوستانێکی دوولایەنەمان لەگەڵ ئەمریکا نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەزایی لە شرۆڤەی کۆبوونەوەی دوانیوەڕۆی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس وتی: ئەو کۆبوونەوە بە ئامادەبوونی جێگرەکانی سیاسی و مافی و کاروباری نێودەوڵەتی بە مەبەستی لێکدانەوەی گفتوگۆکانی ئەم دوایە لەگەڵ ترۆئیکای ئەورووپی لە ژێنێف بەڕێوە چوو.

ناوبراو وتی: لە سەرەتای ئەو کۆبوونەوە جێگرەکانی وەزیری دەرەوە ڕاپۆرتێکیان لەسەر ئەو دانوساتانانە پێشکەش کرد و پێی ئەو ڕاپۆرتەکەیان ئێمە لە بەرانبەر هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانمان، کردەوەی بەرانبەر دەنوێنین.

ڕەزایی هەروەها پاگەندەی مێدیایەکی ئەمریکی کە وتبووی دیپلۆماتە ئێرانیەکان داوایان لە ئەورووپا کردووە تا پەیامی دانوستان بگەیێنە ئەمریکا، بە توندی ڕەت کردەوە و وتی کە ئاوەها شتێک ڕووی نەداوە و ئێمە هیچ دانوستانێکی راستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا نییە و دانوستان بەس لە چوارچێوەی 1+5 دەبێت.

ناوبراو سەبارەت بە چالاک بوونەوەی سنەپ بەک لەلایەن ڕۆژاواوە وتی ڕۆژێک کە ئەو داواکارییە بدرێت ئەوە ئێمەش داوای مادەی 10 ی ئێن پی تی دەکەین.


News ID 53753

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha