AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٧ ١٢:٣٤

ڕێبەری باڵای ئێران: خۆڕاگری گەلی فەلەستین، ڕژێمی زایۆنی ناچار کرد پاشەکشێ بکات

ڕێبەری باڵای ئێران: خۆڕاگری گەلی فەلەستین، ڕژێمی زایۆنی ناچار کرد پاشەکشێ بکات

دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، هەژمارە میدیاییەکانی خامنەیی.ئیر لە سۆشیال میدیا ڕستەیەکی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامییان بە زمانی جیاواز بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، هەژمارەکانی ڕاگەیاندنی خامنەیی.ئیر لە سۆشیال میدیا ڕستەیەکی ڕێبەری باڵای ئێرانیان سەبارەت بە خۆڕاگری خەڵکی فەلەستین بڵاو کردەوە.

ڕستەکە بەم شێوەیەیە:

"ئایەتوڵڵا خامنەیی: ئەمڕۆ جیهان تێگەیشت کە سەبر و خۆڕاگریی خەڵکی غەززە و خۆڕاگریی و بەرخۆدانی فەلەستین، ڕژێمی زایۆنی ناچار کردووە پاشەکشە بکات". "لە کتێبەکاندا دەنووسن کە ڕۆژێک گرووپێکی زایۆنیستی، بە قێزەونترین تاوانەوە، هەزاران ژن و منداڵیان کوشت و لە کۆتاییدا شکستیان هێنا".

شایانی باسە کە پەیامەکە بە "#غەززە_سەرکەوتووە" کۆتایی دێت.

News ID 53599

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha