بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەحمەدعەلی گوودەرزی، فەرماندەی سنووروانی فەراجا، وتی: سنووروانانی هەنگی سنووریی سەردەشت بەپێی هەواڵە گەیشتووەکان لە جموجۆڵی گرووپە تیرۆریستییەکان، هێزی هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنیان ڕەوانەی شوێنەکە کرد و لەوێ لەگەڵ چەند کەس کە هەوڵی بەرزاندنی سنووریان دەدا، تێهەڵچوون.
وتیشی: لە ئەنجامدا هیزەکانی سنووروانی پاشەکشێیان بە تیرۆریستان دا و ئەوان لە کاتی هەڵاتندا چەندین کۆڵەیان لە دوای خۆیان بەجێ هێشت.
سەردار گوودەرزی لەوبارەیەوە ڕوونی کردەوە: لە پشکنینی شوێنی پێکدادانەکان، 10 جانتای هەڵگری 15 پاکێجی ماددەی تەقەمەنی بە کێشی 77 کیلۆگرام، 5 هەزار چاشنی ئەلەکترۆنیکی و 13 گەڵای نمانەی چێکردنی جلیقەی خۆتەقاندنەوە دۆزرایەوە.
Your Comment