AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٣ ٠٩:٠٦

سپای پاسداران: ئامادەی شەڕی گەورە و بەرەنگاربوونەوەی درێژخایەنین

سپای پاسداران: ئامادەی شەڕی گەورە و بەرەنگاربوونەوەی درێژخایەنین

فەرماندەی گشتی سپای پاسداران وتی: ئێمە دەمێک ساڵە ئامادەی شەڕی گەورە و پێکدادانی خەست و بەرەنگاربوونەوەی قورس و تەنانەت درێژخایەن لەگەڵ هێزە بەڕواڵەت گەورەکانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران لە لێدوانێک بۆ پێرسۆنێلی مووشەکیی هێزی هەوافەزای سپا، وێڕای دەستخۆشی بۆ ڕاپەڕاندنی سەرکەوتووانەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنی ڕاستی 1 و 2، وتی: هەر وەک دەزانن بە هۆی گۆڕانکارییەکانی چەند حەوتەی ڕابردوو لە ناوچەدا، دوژمنی تووشی شاگەشکەیی هاتووە و هەوڵی ئەوە دەدا کە لە کەشی ئۆپەراسیۆنی دەروونی و میدیاییدا وا نیشان بدات کە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی ئەو گۆڕانکارییانە تووشی لاوازی و دەستەوەستانی هاتووە.

وتیشی: ئێمە کە ئاگاداری چیەتی هێزی ڕاستەقینەی ئەم وڵاتەین، باش دەزانین کە ئەو لێکدانەوەیە ئارەزووی دوژمنە و لە واقیعدا بوونی نییە و دوژمن دەبێ بزانێت کە ئیرادەی سیاسی لە نیزامی ئێمەدا بۆ بەرەنگاربوونوەی هێژمۆنی و زێدەخوازی و دەستدرێژی دوژمنان، ئیرادەیەکی یەکلاکەرە و بێ‌کەمایەسییە.

سەردار سەلامی جەختی لەوەش کرد: ئێمە دەمێک ساڵە ئامادەی شەڕی گەورە و پێکدادانی خەست و بەرەنگاربوونەوەی قورس و تەنانەت درێژخایەن لەگەڵ هێزە بەڕواڵەت گەورەکان لە ئاستی جیهان و دارودەستەی ناوچەییانین.

News ID 53534

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha