AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٠ ١٩:١٩

کالیفۆرنیا بووەتە جەهەندەم ؛ کارەبای 536 هەزار ئەمریکایی پچڕاوە

کالیفۆرنیا بووەتە جەهەندەم ؛ کارەبای 536 هەزار ئەمریکایی پچڕاوە

میدیا ئەمریکاییەکان وێنەگەلێکی نوێیان لە ئاگرکەوتنەوەی تۆقێنەری شاری لۆس‌ئانجلێس بڵاو کردۆتەوە و ڕایانگەیاند کە کارەبای سەدان هەزار کەس پچڕاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سی‌ئێن‌ئێن، هەر ئێستا 7 ئاگرکەوتنەوەی دارستانی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی شاری لۆس‌ئانجلیس ڕاپۆرت کراوە و بای بەتەوەژمیش ئاگرەکان دەگەشێنێتەوە و پەرەیان پێ دەدا.

بە وتەی بەرپرسانی خۆجێی کارەبای زیاتر لە 536 هەزار کەس لە لۆس‌ئانجلێس لە پاش نیوەڕۆی چوارشەممەوە تا ئێستا پچڕاوە و بە گوێرەی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای "کالیفۆڕنیای باشووری ئیدیسۆن" وەک کۆمپانیایەک کە کارەبای ١٥ ملیۆن کەس لە کالیفۆرنیا دابین دەکات، بەهۆی دۆخی نالەبار و ناجێگری کەشوهەوا گەیاندنەوە و دابەستنەوەی دووبارەی کارەبا لە هەندێک ناوچەدا نامومکینە.

شایانی باسە، پاش تەشەنەی ئاگرکەوتنەوەکان، سەدان هەزار کەس لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە ناچار لە چۆڵ‌كردنی ماڵ و یانەی خۆیان بوون و لانی‌کەم ٢٨ هەزار بینای کەوتوونەتە بەر شاڵاوی ئاگرەکان.

News ID 53507

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha