AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٠ ٠٩:٠٠

قاڵیباف و سوودانی لە سەر دۆخی ناوچەکە قسەیان کرد

قاڵیباف و سوودانی لە سەر دۆخی ناوچەکە قسەیان کرد

لە دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لەسەر یەکگرتوویی دوو وڵاتەکە لە درێژەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و ڕێگری لە دەستێوەردانی وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکە جەخت کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق کە دوێنێ بە سەرۆکایەتی شاندێک گەییشتە تاران، دوای دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆمار، دوانیوەڕۆ سەردانی بەهارستانی کرد و لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف کۆ بووەوە.

قاڵیباف لە ئەو دیدارەدا وتی: دۆخی ئێستای ناوچەکە بەتایبەتی جەنایەتەکانی ئیسرائیل باس لە گرینگایەتی زیاتر لە رابردوو وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەتی ئێران و عێراق دەکات کە دەتوانێت ڕۆڵی گرینگی لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی هەبێت و لەسەر هاوکێشەی سیاسی و ئابوور لە جیهانی ئیسلامی ڕۆڵ بگێڕیت.


ناوبراو لە درێژەدا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دوژمنی سەرەکی ئەمڕۆی ئێمە ئیسرائیل و ئەمریکان، وتی: هەموو هەوڵەکانی ئەوان بۆ خەسار لە یەکگرتوویی نێوان ئێران و عێراقە. بۆیە من پێم وایە کە ئێوە وەکوو سەرۆک وەزیران لە تۆکمەیی ئێران شیعەکان و ئایینەکانی دیکە کاریگەر بوون و ئەوە پرسێکی بنەڕەتییە و ئێمەش لە ئێران لە سەری جەختمان هەیە.

قاڵیباف وتیشی کە دوژمن بەدوای بەهێز کردنەوەی تەکفیرییەکان لە ناوچەکەیە و ئێمەش بە وردی دۆخەکە شوێنگیری دەکەین.

هەروەها وتیشی کە ئێمە وەکوو وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ لەسەر پرسی سووریا یەک دەنگ بین و ئەبێ سووریا وڵاتێکی سەربەخۆ بێت و یەکپارچەیی خاکەکەی بپارێزرێت و هەموو ئێتنیک و گرووپەکان لە حکومەتی داهاتووی ئەو وڵاتە ڕۆڵیان هەبێت و پێوەندی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل بەڕوونی ڕابگەیێنن.


سوودانیش لە ئەو دیدارەدا وتی: ئێمە لەسەر پرسی سووریا پێوەندی و دانوستانی باشمان لەگەڵ دۆستانمان لە ئاستی ناوچەکە ئەنجام داوە و هەموو هەوڵی خۆمان بۆ تۆکمە کردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا دەخەینە گەڕ.

News ID 53498

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha