بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی بەرڕاگرتنی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وتی: ئامدەبوون لە ئەم کۆڕە لە دۆخی ناسەقامگیری ناوچەکە و جیهان و دیتنی هێز و شادیی و هێزە چەکدارەکان کە بە پاپۆڕی پێشکەوتوو ئاسایش بۆ ئێمە بەدەست دەهێنن هۆی ئاسایش و ئارامشە.
ناوبراو زیادی کرد: دیپلۆماسی ڕێگایەکی کەم تێچووتر بە مەترسییەکی کەمتر لەبپ گەییشتن بە ئامانجەکانە بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە دیپلۆماسی بە بێ هێز و بە بێ مەیدان توانایی نییە و ئەو دوو فاکتەرە پێکەوە دەچنە پێشەوە و ئامانجەکان دەهێننە دی. من بەردەوام وەکوو دیپلۆمات جەختم کردووە کە شانازی بە مەیدان و هێزە چەکدارەکانەوە دەکەم.
وەزیری دەرەوە وتیشی: لە ئەم ڕۆژانەدا کە هەڕەشەکان لە لووتکەدان هەمووان بینیتان کە چۆن هێزە چەکدارەکان لە پاڵ دیپلۆماسی بەرگریان لە وڵات کرد و هێزە چەکدارەکانی ئێمە بە ئامادەیی خۆیانەوە هەموو پیلانەکان پووچەڵ دەکەنەوە.
عێراقچی بە ئاماژە بە هەوڵی تیرۆریستییە تەکفیرییەکان لە ناوچەکە وتی: ئەمڕۆ بۆ هەمووان سەلمێندراوە کە تەکفیرییەکان لە پاڵ پاڵپشتەکانی خۆیان واتا ئەمریکا و ئیسرائیل بەدوای نائەمن کردنی ناوچەکەن و چلۆن ئەمریکا و ئیسرائیل لە یەک هێڵدا دەچنە پێشەوە، بەڵام یەکلایی ڕایدەگەیێنین کە گرووپە تیرۆریستییەکان و پاڵپشتەکانیان ناگەنە ئامانجەکانیان و شکست دەهێنن.
Your Comment