AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٨ ٢٠:٣٢

ڕێبەری ئێران: ئیسفەهان هێمای تێکئاڵانی ڕەوتی ئایین و زانستە

ڕێبەری ئێران: ئیسفەهان هێمای تێکئاڵانی ڕەوتی ئایین و زانستە

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد: ئیسفهان نیشانی دا ڕەوتی ئایین و شەریعەت کەگەڵ ڕەوتی زانست و پیشە و فەرهەنگ و شارستانییەت تێکئاڵاوە و ئەو دوو ڕەوتە دژی یەک نین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەقی لێدوانەکانی ڕێبەری ئێران لە دیداری کاربەدەستانی کۆنگرەی نرخاندنی یادی ٢٤ هەزار شەهیدی پارێزگای کوردستان کە لە بەرواری ٢١ی سەرماوەز بەڕیوەچوو، ئەوڕۆ بلاو کرایەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو دیدارەدا ئیسفەهانی لەباری نیشانەگەلێکی وەک زانست، پیشە، هونەر، بیناسازی، زاناپەروەری و حیماسەدا پێشەنگیان وەسف کرد و جەختیان کرد: ئیسفهان نیشانی دا ڕەوتی ئایین و شەریعەت کەگەڵ ڕەوتی زانست و پیشە و فەرهەنگ و شارستانییەت تێکئاڵاوە و ئەو دوو ڕەوتە دژی یەک نین.

ڕێبەری ئێران لەو دیدارەدا بە ئاماژە بە پێشینەی شارستانییەتی ئیسفەهان لە بەشگەلی جۆراوجۆردا، زیادیان کرد: ئیسفەهان لە ڕووداوەکانی شۆڕش و بەرگری پیرۆز، هەڤیازی خۆبەخشی و جوامێری و جیهاد لە ڕێگەی خوداشی بە هەڤیازییەکانی خۆی زیاد کرد و ئەم پاریزگایە زۆرترین شەهیدانی پێشکەشی وڵات و ئیسلام کردووە.

بەڕیزیان هەروەها درێژەی ورەی جیهاد و شەهیدبوونیان بە نیشانەی دەروونی بوونی ورەی جوامێری و درێژەی زنجیرەی نووانی شەهیدبوون لە ئیسفەهان زانی و ڕاشیانگەیاند: بەرەی گەنجی ەئوڕۆ پێویستی بە ناسینی ئەو ناسنامە بەرجستەی ئیسفهانە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆتاییدا پێداگری لە گێڕانەوەی ڕووداوەکانی بەرگری پیرۆزیان لە ڕێگەی کورتە چیرۆکەوە کرد و فەرموویان: بە گێڕانەوەی هونەرمەندانە و هۆشمەندانەی ڕووداوە گەورەکانی ڕابردوو، ڕێخۆشکەر دەبن بۆ چارەسەریی کێشەکان و پێشکەوتن لە کارەکاندا.

News ID 52893

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha