بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر كۆمپانیای پیشەسازی فڕۆكەوانی و بۆشایی ئاسمانی توركیا (TUSAŞ) لە ناوچەی قەهرەمان کازانی ئه‌نقه‌ره، به تیرۆرستی وه‌سف ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "بە تەواوی پاڵپشتی لە گەل و حكومەتی توركیا دەكەین دژ بە تیرۆریزم".
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێكدا کە له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێسك بڵاویكرده‌وه، دەڵێت:"سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی ئەمڕۆی ئه‌نقه‌ره دەكەم، سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییەكان دەكەم و هیوای چاكبونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازم.
راشیگه‌یاندووه، "بە تەواوی پاڵپشتی لە گەل و حكومەتی توركیا دەكەین دژ بە تیرۆریزم".
عه‌لی یه‌رلی كایا وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند، ژن و پیاوێك هێرشی چه‌كدارییان بۆ سه‌ر باره‌گای كۆمپانیای پیشه‌سازی فڕۆكه‌وانی "توساس" له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت ئه‌نجامداوه و هه‌ردووكیان كوژراون.
Your Comment