بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، فەریق ژەنەراڵ "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزی چەکداری یەمەن، بەدەرکردنی ڕاگەیێندراوێک جەختی کرد: هێزەکانی یەمەن لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووانەدا توانیان بنکەی سەربازیی ئەرتەشی زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی یافای داگیرکەراو لە تلاڤیڤ بکەنە ئامانجی مووشەکی بالستیکی دەنگبەزێنی "فەلەستینی ٢".
ناوبراو بە داکۆکی لە ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ پاڵپشتی لە گەلی چەوساوەی فەلەستین و لوبنان و بەرەی بەرخۆدان لەو دوو وڵاتە، ڕایگەیاند: مووشەکی بالستیکی "فەلەستینی ٢" دوای تێپەڕین لە سیستمگەلی پەدافەندیی ئەمریکی و زایۆنی، ئامانجەکەی پێکاوە.
"یەحیا سەریع" جەختی لەوەش کرد کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی پێنجەمین قۆناغ لە ڕەوتی تەشەنەی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی چەکداری یەمەن و بۆ داکۆکی لە گەردەلوولی ئەقسا و لە ژێر ناوی "فەتحی مەوعوود و جیهادی پیرۆز" ئەنجام دراوە.
Your Comment