بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داریووش فەرمانی ڕاشیگەیاند: بە ڕەزامەندیی مووزەخانەی ئێرانی کەونارا، بەردەنووسی "کۆدورۆ" یان بەردی سنووریی "مەردۆک ئاپاڵ ئایدین"ی سەرپێڵزەهاو بە تەمەنێکی زیاتر لە ٣ هەزار ساڵ لە مووزەخانەی بەردی تاقوەستاندا، بۆ ماوەی یەک حەوتە (لە ٢٧ی ڕەزبەرەوە) نمایش دەرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەم بەردە لە ساڵی ١٣٤٥ی هەتاویدا لە ناوچەی سەرپێڵزەهاودا دۆزراوەتەوە، ڕوونی کردەوە: بەپێی توێژینوەکان بەردەنووسی کۆدورۆ تایبەتە بە مامەڵەی زەوییەک بە ڕووبەری ٤٠ دۆنم لە پەنای ڕووباری تورۆن و لە نێوان دوو برا کە لە ساڵی ١١٦٠ی پێش لە زایین ژیاون.
وتیشی: ئەمجۆرە بەردەنووسانە لە هەزارەی چوارەم تا هەزارەی دووەمی پێش لە زایین لە مێزۆپۆتامیا و ئێراندا بڕەویان بووە و تا ئێستا ٥٨ نمونەیان لە شووش و نمونەیەکیش لە سەرپێڵزەهاو دۆزراوەتەوە.
Your Comment