AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٨ ١٠:٥٦

ڕزگار کردنی گیانی تووشبوانی شەکرە بە نانۆزەڕات

ڕزگار کردنی گیانی تووشبوانی شەکرە بە نانۆزەڕات

لێکۆڵەران نانۆزەڕاتێکیان داهێناوە کە ڕێگری دەکات لە شەکرەی خواری خوێن و گیانی کەسە تووشبووەکان بە شەکرە کە ئەنسۆلین دەچێنن ڕزگار دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، بە پێی لێکۆڵینەوە نوێیەکان نانۆزەڕاتێک کە گلۆکاگۆن(هۆرمۆنێک کە بەرپرسی بەرز کردنەوەی ئاستی گلۆکۆزی خوێنە) ئازاد دەکەن، نیگەرانی تووشبووان بە نەخۆشی شەکرە سەبارەت بە کەم کردنەوەی مەترسی شەکرەی خوێن لەناو دەبات.

شەکرەی خوێنی خوار کێشەیەکی باوە لە کەسە تووشبووەکان بە شەکرە و بەتایبەت ئەوانەی کە ئەنسۆلین دەچێنن. ئەو حاڵەتەش بۆ نەخۆشەکانی مەترسیی گیانی بەدواوە دەبێت.

خانەکانی بێتا لە پانکراس هۆرمۆنی ئەسنۆلین و گلۆکاگۆن بەرهەم دەهێنن. ئەنسۆلین شەکرەی خوێن کەم دەاتەوە و گلۆکاگۆنی زیادی دەکات. ئاڵبەت جۆرێکی بازرگانییە کە دەتوانرێت بیچێنن و هۆرمۆنی گلۆکاگۆنی لێیە کە بۆ دەرمانی بەپەلەی شەکرەی خوێنی خوارە و کاتێک بەکار دەهێنرێت کە نەخۆشەکە بێهۆشە.

News ID 52155

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha