AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٦ ١٠:٣١

تەنیا لە یەک هەفتەدا؛

ئاوارە بوونی زیاتر لە 17 هەزار هاووڵاتی سووری و لوبنانی بۆ کوردستانی سووریا

ئاوارە بوونی زیاتر لە 17 هەزار هاووڵاتی سووری و لوبنانی بۆ کوردستانی سووریا

لە دەسپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان تا ئێستا زیاتر لە 17 هەزار کەس هاتوونەتە ناوچە باکووری و ڕۆژهەڵاتییەکانی سووریا کە لە نێوانیاندا 46 هاووڵاتی لوبنانیش هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دەسپێکی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ لوبنان تا ئێستا 17501 سووری، 46 هاووڵاتی لوبنانی و 11 تەرم لە لوبنانەوە هاتوونەتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا کە بۆ کەسانێک کە لە لوبنانەوە ئاوارە بوون ،پێک هاتووە ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا 17 هەزار و 558 کەس لە لوبنانەوە هاتوونەتە کوردستانی سووریا.

بە وتەی ئەو ناوەندە، کەسانێک کە لە لوبنانەوە ئاوارە بوون ، لای خزمەکانی خۆیان لە ناوچەکە دەمێننەوە و کەسانێک کە کەسوکاریان لە ناوچەکە نییە، لە ناوەندە نیشتەجییە دیاری کراوەکان بە شێوەی کاتی دەمێننەوە.

News ID 52117

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha