بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسیرە"، عەبدولمەلەک بەدرەدین حوسی سەرۆکی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە وتاردانێک بە بۆنەی ساڵوەگەری ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا، ڕایگەیاند: دوژمنی زایۆنی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی ٢٥٠ هەزار جار هێرشی کردۆتە سەر کەرتی غەزە و بە هۆی ئەو هێرشانە نزیکەی ١٥٠ هەزار کەس شەهید، بزربوو و بریندار بوونە.
حوسی ڕاشیگەیاند: زایۆنییەکان بۆ ئەو هێرشانە لە نزیکەی ١٠٠ هەزار تۆن ماددەی تەقەمەنی لە ڕێگەی بۆمب و مووشەک و گولەی ئەمریکی کەڵکی وەرگرتووە و لەو ڕێژەیە، ١٠ تۆنی تەرخان دراوە بە مینی کاتی کە بە ئامانجی بۆمبدانەری لە کەرتی غەزەدا هێشتا نەتەقیونەتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەسپاردەنەکرانی تەرمی ٧٨٢٠ شەهیدی غەزە بەبێ تۆمارکرانی ناوونیشانیان تا ئێستا، وتی: زایۆنییەکان بە ڕەوانەکردنی ئەرتەشێکی ٣٥٠ هەزار کەسی لە قەوارەی ٥ لەشکەری سەربازی، دەریایی و ئاسمانی بۆ کەرتی غەزە، بە ئاشکرا خەریکی کۆمەڵکوژی و ژینۆسایدن دانیشتووانی ئەو زێدەن، کە بەداخەوە ناڕەزایەتی پاگەندەکارانی مافی مرۆڤی بەدواوە نەبووە.
سەرکردەی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن هەروەها ڕەخنەی لە ئەمریکا گرت بۆ رادەستکردنی چەکی قەدەغەکراوە بۆ زایۆنییەکان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو کۆمەڵکوژییە و وتیشی: ئەمریکا لە پێناو خاپوورکردنی غەزە بە سەدان فرۆکەی باری و زیاتر لە ١٠٠ پاپۆرە، دەیان هەزار تۆن چەک و چۆڵی بە تێچووی ٢ ملیارد دۆلاری گواستۆتەوە بۆ ئیسرائیل.
Your Comment