AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٥ ١٧:٤١

نوێنەری جیهادی ئیسلامی فەلەستین بۆ مێهر:

سەرکەوتنی بەرخۆدان مسۆگەرە/ لێدوانەکانی ڕێبەری ئێران زۆر گرنگ و ستراتژیک بوون

سەرکەوتنی بەرخۆدان مسۆگەرە/ لێدوانەکانی ڕێبەری ئێران زۆر گرنگ و ستراتژیک بوون

نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئێران وتی: لێدوانە زۆر گرنگەکانی ئیمام خامنەیی لە نوێژی هەینی نەسردا لە هەلومەرجی هەستیار و دژواردا ئاراستە کرا و بەڕێزیان پڕۆژە و جەنایەتەکانی زایۆنییان لە ناوچەدا شێ کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر ئەبووشەریف نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئێران سەبارەت بە خوتەبەکانی ڕێبەری ئێران لە نوێژی هەینی نەسردا وتی: لێدوانە گرنگەکانی ئیمام خامنەیی لە هەلومەرجی هەستیار و دژواردا ئاراستە کرا و بەڕیزیان سەبارەت بە ناسینی دوژمن جەختیان لە ئۆمەی ئیسلامی کرد و پڕۆژە و جەنایەتەکانی زایۆنییان لە ناوچەدا شێ کردەوە و لەو سۆنگەوە لێدوانەکانی بەڕیزیان زۆر گرنگ و ستراتژیک بوون.

وتیشی: ڕێبەری ئێران هەمووانی بە تاقەت و درێژەی ڕێگەی بەرخۆدان بانگهێشت کرد و سەرکەوتنی بەرخۆدانیان بە مسۆگەری زانی. هەڵبەت فەرموویان کە تاقەت و پاوەجێی مەرجی ئەم سەرکەوتنەیە. ئێمەش ئەگەرچی لەم ڕێگەدا پارە و منداڵان و باشترین ڕێبەرانمان بەخت کردووە، بەڵام بەوەشەوە بەردەوامین لە درێژەدان بەو ڕێگەیە، چونکە دڵنیاین کۆتایی ئەم ڕێگە دەگاتە هەمان سەرکەوتنی خودایی کە ئیمام خامنەیی بەڵێنییان پێ داوە.

News ID 52113

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha