AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ١٥ ٠٩:٤٧

سەرکردەیەکی باڵای حەماس لە هێرش بۆ سەر سەیدا شەهید بوو

سەرکردەیەکی باڵای حەماس لە هێرش بۆ سەر سەیدا شەهید بوو

هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئاپارتمانی نیشتەجێی لە سەیدای لوبنان بووە هۆی شەهید بوونی یەکێک لە ڕێبەرانی حەماس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری ئەلنەشرە لە سەیدا وردەکاریی زیاتری لە هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئاپارتمانی نیشتەجێی بۆ سەر ناوچەی دلاعە لە دڵی شاری سەیدای لوبنان بڵاو کردەوە.


ئەو مێدیا لوبنانییە ڕاپۆرتی دا کە لە ئەو هێرشەدا حەسەن فەرەحات لە ڕێبەرانی حەماس و منداڵانی حەمزە و حەنین شەهید بوون. لە ئەو هێرشەدا ئاپارتمانێک کرایە ئامانج و بووە هۆی خەسار و ئاگری بەربڵاو.

ئەوە دووهەمین هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر سەیدا لە کاتگی ئاگربڕی لوبنان لەگەڵ ئیسرائیلە و پێشتریش ئیسرائیل بە درۆن محەمەد شاهین لە فەرماندەکانی کەتیبەکانی قسامیان کردبووە ئامانج.


News ID 54495

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha