AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٣ ١٧:١٩

عێراقچی لە بەیرووت:

پاڵپشتی تەواوی ئێران لە لوبنان بۆ بەرەنگار بوونەوەی جەنایەتەکانی ئیسرائیل

پاڵپشتی تەواوی ئێران لە لوبنان بۆ بەرەنگار بوونەوەی جەنایەتەکانی ئیسرائیل

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە بەیرووت وتی: پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵەکانی لوبنان بۆ بەرەنگار بوونەوەی جەنایەتەکانی ئیسرائیل پاڵپشتی تەواو دەبیت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە بەیرووت وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵەکانی لوبنان بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیل پاڵپشتی تەواو دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆ گفتوگۆی باشمان لەگەڵ بەڕێز میقاتی سەرۆک وەزیرانی بەڕێز و ئاغەی نەبی بەری سەرۆکی مەجلیسی لوبنان لەسەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە هەبوو و جەختم کرد کە ئێران لە پاڵ لوبنان دەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دڵنیاین جەنایەتەکانی ئیسرائیل وەکوو ڕابردوو شکست دەهێنێت و گەلی لوبنان سەردەکەوێت.

هەروەها لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە شرۆڤەی ئێوە لەسەر ئەوەی کە دەڵین ئێران لوبنانی فرۆشتووە چییە و پێتان وایە پرسی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەرەو کوێ دەڕوات، ئایا ئێران بنەکانی ئەمریکا بوردمان دەکات، وتی: ئامادەبوونی من لە بەیرووت لە ئەم دۆخە دژوارەدا و لە حاڵێکدا کە هەموو شەوێک ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر بەیرووت خۆی باشترین نیشانەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەر پتەو لە پشت حزبوڵڵا دەبێت و درێژە دەداتە پاڵپشتی لە شیعەکانی لوبنان و خەڵکی لوبنان.

هێرش بۆ سەر ئیسرائیل بەرگری لە خۆمان بە پێی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بوو

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هێرشەکانی ئێمە ڕێک بەرگری لە خۆمان بوو، بەرگری ڕەوا بە پێی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان.

ئەگەر ئیسرائیل درێژە بدات ئێمە سەختتر وەڵام دەدەینەوە

عێراقچی وتیشی: ئێمە نامانەوێت درێژە بدەین مەگەر ئەوەی کە ئیسرائیل بیەوێت هێرشەکان درێژە بدات کە ئاوا بێت هێرشی ئێمە سەختتر دەبێت و بەدڵنیاییەوە وەڵام دەدەینەوە.

ئاگربڕ ئەبێ بە شێوەی هاوکات لە لوبنان و غەززە بێت

وەزیری دەرەوە بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بە مەبرجی ئەوەی کە مافی گەلی لوبنان لە ئاگربڕ لەبەرچاو بگیردرێت ، پاڵپشتی لە ئاگربڕ دەکەین درێژەی دا: بە مەرجی ئەوەی کە ئەو حاگربڕە مافی گەلی لوبنان رەچاو بکات و لەلایەن بەرەی بەرخۆدانەوە پشت ڕاست بکرێتەوە پاڵپشتی دەکەین و ئاڵبەت ئەبێ ئەو ئاگربڕە بە شێوەی هاوکات لە غەززە جێبەجێ بکرێت.

News ID 52084

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha