AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٧ ١٩:٠٥

ئایەتوڵا خامنەیی:

گورزی بەرەی بەرخۆدان لە لاشەی داڕزاوی ڕژێمی زایۆنی کوشندەتر دەبێت

گورزی بەرەی بەرخۆدان لە لاشەی داڕزاوی ڕژێمی زایۆنی کوشندەتر دەبێت

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی پەیامێکی بە بۆنەی شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵا، سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنان، بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بەبۆنەی شەهیدبوونی سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایانگەیاند: سەیدی خۆڕاگری تەنیا مرۆڤێ نەبووە، ڕێباز و قوتابخانە بووە، ئەم ڕێبازەش بەردەوام دەبێت.

پەیامی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی شەهید بوونی حوجەتولئیسلام ولمسلیمین، سەید حەسەن نەسروڵا سکرتێری گشتی حیزبوڵای لوبنان ئەم پەیامەیان بڵاو کردۆتەوە.

بسم اللّه الرحمن الرحیم
انا للّه و انا الیه راجعون

موجاهیدی گەورە ئاڵا هەڵگری بەرخۆدان لە ناوچەکە و زانای خاوەن فەزیلەتی ئایینی و سەرکردەیەکی سیاسی ژیر جەنابی سەید حەسەن نەسروڵڵا ، سەلامی خوای لەسەر بدات، لە ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو لە لوبنان شەهیدبوون.

سەیدی ئازیزی بەرخۆدان، خەڵاتی دەیان ساڵ جەهاد لە ڕێگای خوا و دژوارییەکانی ئەو ڕێگایەی لە شەڕێکی پیرۆزدا وەرگرت.

شەهید بوو لە کاتێکدا سەرقاڵی پلاندانان بوو بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی بێ دەرەتان  لە گەڕەکی زاحیەی بەیروت و خانووە وێرانبووەکانیان و ئازیزانیان، هەروەک چۆن دەیان ساڵە پلانڕێژی و خەباتی بۆ بەرگریکردن لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و شارۆچکە دەستبەسەرداگیراوەکان و گوندەکان و ماڵە وێرانکراوەکان و ئازیزا کۆمەڵکوژە کراوەکانیان کرد. فەیزی شەهادەت دوای ئەو هەموو خەباتە، مافی ئەو بوو.

جیهانی ئیسلامی، کەسایەتییەکی گەورە؛ و بەرەی بەرخۆدان ئاڵاهەڵگرێکی ناوازەی لەدەستدا، حزبوڵڵاش سەرکردەیەکی بێهاوتای لەدەستدا، بەڵام نیعمەتەکانی جیهادی دەیان ساڵەی هەرگیز لەدەست ناچێت.

ئەو بنەمایەی کە ئەو لە لوبنان دایمەزراند و ئاراستەی بە ناوەندەکانی دیکەی بەرخۆدان بەخشی، نەک هەر لەگەڵ لەدەستدانی خۆیدا ناڕووخێت، بەڵکوو بە هۆی خوێنی خۆی و شەهیدانی دیکەی ئەم ڕووداوەدا هێزی زیاتر بەدەست دەهێنێت.

گورزی بەرەی بەرخۆدان لە لاشەی داڕزاوی ڕژێمی زایۆنی کوشندەتر دەبێت.سروشتی دزێوی ڕژێمی زایۆنی لەم ڕووداوەدا سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە.

سەرەخۆشی و پیرۆزبایی خۆم بە بۆنەی شەهادەتی سەیدی ئازیز ، ئاراستەی باوکی بەڕێز و هاوسەری خۆشەویستی سەید حەسەن، کە پێش خۆی بەهەمان شێوە سەید هادی کوڕی لە ڕێگای خودادا بەخشی، دەکەم. هەروەها بۆ منداڵە خۆشەویستەکانی و بە کەسوکاری شەهیدانی ئەم ڕووداوە، بۆ هەر یەکێک لە ئەندامانی حیزبوڵڵا، و بۆ گەلی ئازیز و دەسەڵاتدارانی باڵای لوبنان.

  پێنج ڕۆژ تازیەباری و ماتەمینی لە وڵاتی ئێران  ڕادەگەیەنم. خوای گەورە لەگەڵ ئەولیادا حەشری بکات.

والسلام علی عبادالله الصالحین
سەید عەلی خامنەیی
7 ی ڕەزبەر

News ID 51941

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha