بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە توێژینگەی ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان، کوردستانی سووریا لەگەڵ قەیرانی ئاو و کارەبا بەرەوڕوویە. بە گوێرەی راپۆرتەکان هێرشەکانی تورکیا بووەتە هۆی بچڕانی کارەبا و ئاو بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن کەس. هەروەها تورکیا زیاتر لە 100 هێرشی کردووەتە سەر کێڵگە نەوتییەکان، دامەرزراوە گازییەکان و هێزگەکان لە کوردستانی سووریا. بەرپرسە خۆجەییەکان ئەو دۆخەەیان کارەساتی مرۆیی وەسف کردووە.
ئەنقەرە هێرشی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر کوردی سووریا ڕەوا دەزانیت. هاکان فیدان ڕایگەیاندووە کە دامەزراوە ژێرخانی و وزەییەکانی سەر بە پەکەکە و یەپەگە دەکاتە ئامانج و هەسەدە بەشێک لە پەکەکەیە و تورکیا هێرشی نەکرووەتە سەر هیچ شوێنێکی سڤیل.
تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئەو دۆخەی کە لە کوردستانی سووریا زاڵە بەهۆی گۆڕینی کەشوهەوایە و ئێمە ڕیز بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان دادەنێین .
تایلر ستاپلتۆن بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی کۆنگرە لە ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان پێی وایە ئەردۆغان خەریکی هەوڵێکی ئامانجدار بۆ پێکانی خەڵکی سڤیل لە کوردستانی سووریایە لە ژێرناوی دژی تیرۆریزم بەڵام ئەوە خەسار قورسی لە ژیرخانە سڤیلەکان داوە.
سینان جیدی هاوکاری باڵای ئەو ناوەندە پێی وایە کە تورکیا چەندین ساڵە ئاو لە ئەو ناوچەیەی کردووەتە پرسێکی سیاسی . ئەنقەرە دەیەوێت ئاوا بنوێنێت کە ڕێگری لە هاتنی ئاو بۆ کوردستانی سووریا پێوەندی بە ئامانجەکە بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ناوی دەنێت نییە.
Your Comment