بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوەی ئەلجەزیرە، بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن کە لە یەکەم ڕۆژەکانی شەڕی غەززەوە بە مەبەستی پشتیوانی لە فەلەستینییەکان بە هێرشەکانی، دوژمنی زایۆنی تووشی سەرسوڕمان کردبوو، جارێکی دیکە زایۆنیستەکانی تووشی شۆک کرد.
سوپای زایۆنیستی ئیسڕائیل بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک هێرش لە خاکی یەمەنەوە بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکانی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەو مووشەکەی کە لە لایەن بزووتنەوەی ئەنساروڵڵاەوە ئاراستە کراوە لە جۆری بالیستیک بووە.
Your Comment