بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ بەردەوام بوونی هێرشی شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خانووە نیشتەجێیەکانی لوبنان و وەڵامی مووشەکی حزبوڵڵا بە ئەو هێرشانە درێژەی هەیە.
بەردەوام بوونی هێرشی شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان
هەواڵنێری کەناڵی ئەلمەیادین جێگیر لە باشووری لوبنان لە بەردەوام بوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو ناوچە هەواڵی دا.
لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل ناوچەی حدسا، یاتر و عەیتا جەبەلیان کردووەتە ئامانج.
هێرشی مووشەکی حزبوڵڵا بۆ سەر تێلاڤیڤ بۆ یەکەم جار
لەلایەکی ترەوە ڕادیۆ ئیسرائیل لە یەکەم هێرشی مووشەکی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر تێلاڤیڤ هەواڵی دا.
ڕادیۆ ئیسرائیل هەروەها لە چالاک بوونەوەی سیستەمی مووشەکی فلاخنی داوود بۆ تێکشکاندنی مووشەکی بالستیکی حزبوڵڵا بۆ سەر تێلاڤیڤ هەواڵی دا.
مێدیا عێبرییەکان لە چوونی یەک ملیۆن ئیسرائیلی بۆ گیانپەناکان لە تێلاڤیڤ لە چەند خولەکدا بەهۆی لیدانی زەنگی مەترسی هەواڵیان دا.
گرینگترین بنکە سیخوڕییەکانی ئیسرائیل لە ژیر ئاگری مووشەکەکانی حزبوڵڵان
مێدیا ئسیرائیلییەکان دانیان بە کردنە ئامانجی بنکەی سەربازی گلیلوت لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە و راگرتنی جووڵەی فڕۆکەکان لە فڕۆکەخانەی گوریون نا.
بنکەی سەربازی گلیلوت یەک لە گرینگترین و ستراتیژیکترین بنکە سیخوڕی-سەربازییەکان لە سەرتاسەری ناوچە داگیرکراوەکانە کە ژیرخانە سەرەکییە سیخوڕییەکانی تێلالڤ لەوێیە.
هائارتس: 40 هەزار هێز چاوەڕوانی ئاماژەیەکی حەسەن نەسروڵڵان
لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی ئیسرائیلی هائارتس ئاماژەی داوەتە سەر بە نیگەرانی توندی تێلاڤیڤ نیسبەت بە بوونی 40 هەزار هێز لە سووریا، عێڕاق و یەمەن لە گولانی داگیرکراوی سووریا .
لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە 40 هەزار هێز لە سووریا، عێڕاق و یەمەن خۆیان گەیاندووەتە بەرزاییەکانی گولان لە سووریا و چاوەڕوانی ئاماەی سەید حەسەن نەسروڵڵا بۆ شەڕ لەگەڵ ئیسرائیلن.
ژمارەی مووشەکە هاوێژراوەکان لە لایەن لوبنانەوە بۆ سەر ئیسرائیل ڕێکۆردی لێدا
ئەمە لە حاڵێکدایە مێدیا عێبرییەکان لە هاویشتنی زیاتر لە 400 مووشەک لەلایەن حزبوڵای لوبنانەوە بەرەو ئیسرائیل تەنیا لە یەک ڕۆژدا دانیان نا.
بە ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە ، مێدیا عێبرییەکان جەختیان کرد لە ڕۆژی ڕابردوودا حزبوڵڵا زیاتر لە 400 مووشەکی بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان هاویشتووە.
Your Comment