AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٣ ١٣:١٨

موهاجرانی لە یەکەم کۆنگروی ڕۆژنامەڤانی:

کۆمەڵکوژی تەواو لە غەززە و لوبنان لە ئارادایە

کۆمەڵکوژی تەواو لە غەززە و لوبنان لە ئارادایە

وتەبێژی دەوڵەتی چواردەهەم لە یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی:کۆمەڵکوژی تەواو لەغەززە و لوبنان لە ئارادایە و بەداخەوە کۆمەڵکوژییەکی دزێو لە ئەو ڕژێمە ڕەگەزپەرستەوە دەبینین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتمە موهاجرانی وتەبێژی دەوڵەتی چواردەهەم لە یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی خۆی بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان وتی: پەرەپێدان بە شەڕ لە ناوچەکە و مەترسییەکانی لە لوبنان، جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە فەلەستین، غەززە و لوبنان بە توندی ئیدانە دەکەین و ئەو هێرشانە لە دژی مرۆڤایەتی دەزانین و داوای دەستێوەردانی جیدی ئەنجومەنی ئاسایش لە ئەو بارەوە دەکەین.

ناوبراو بە ئاماژە بە سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ نیۆیۆرک وتی: سەفەری سەرۆک کۆمار و شاندی هاوڕێی لە سەردەمی ڕوودانی کۆمەڵکوژییەکی تەواو لە غەززە و لوبنان ئەنجام دراوە و بەداخەوە کۆمەڵکوژییەکی پڕ لە هەڵسوکەوتی دزێو دەبینین بە شێوەیە کە گەلانی ناوچەکەی بەرەو سەروبەندی شەڕ بردووە بەڵام سەفەری سەرۆک کۆمار پەیامی ئاشتی و دادپەروەرانەی بۆ گەلان پێیە.
وتیشی: لە ئەو سەفەرەدا سەرۆک کۆمار لە لێدوانی سەرەکی و دیداری پەراوێزیدا هەوڵ دەدات کە نوێنەرێکی شیاو بۆ نیشاندانی پێگەی خەڵک لە دژایەتی لەگەڵ توندوتیژی، شەڕخوازی و زۆربێژی بێت .

موهاجرانی بە وتنی ئەوەی کە پزشکیان بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارەکانی بریکس سەرەتای خەزەڵوەر دەچێتە ڕووسیا، وتی: سەرۆک کۆمار لە سەفەری ڕووسیا دیدار دووقۆڵی لەگەڵ سەرۆککۆماری ڕووسیا دەبێت. هەروەها بەڵگەی هاوبەشی نێوان دوو وڵاتەکە یەکلایی دەبێتەوە.

News ID 51858

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha