AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٣ ٠٨:٥٨

پزشکیان:

ئێران پێشوازی لە هەوڵێک دەکات کە ببێتە هۆی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی

ئێران پێشوازی لە هەوڵێک دەکات کە ببێتە هۆی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی

مەسعوود پزشکیان بە وتنی ئەوەی کە ئێران پاڵپشتی لە هەموو هەوڵێک دەکات کە ببێتە هۆی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان، وتی: کێسەی جیدی جیهانی ئەمڕۆ ئەوەیە کە ژمارەیەک لە وڵاتەکان بە ناوی دیمۆکراسییەوە ڕێگای گەشەیان لەسەر وڵاتانی دیکە داخستووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە سەفەرەکەیدا بۆ نیۆیۆرک لە دیدار لەگەڵ ئەندامانی گرووپی ئەلدر کە بریتیە لە بەرپرسانی پێشووی وڵاتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وتی: ئێمە پێمان وایە کە چ لە ناوخۆ و چ لە ئاستی نێودەوڵەتی هاوکاری تەنیا ڕێگای گەشە و پێشکەوتن بۆ هەمووانە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئیسرائیل بە ناوی بررگری لە خۆوە هەموو جەنایەتێک ئەنجام دەدات، وتی: خراپتر لە ئەو جەنایەتانە، پاڵپشتی وڵاتەکانی دیکە لە ئەو جەنایەتانەیە کە پاگەندەکارانی سەرەکی بەرگری لە مافی مرۆڤ و دیمۆکراسین.

سەرۆک کۆمار لە درێژەدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەوە ئەمریکییەکان بوون کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چوونە دەرەوە و ئێران پابەندی بەڵێنەکانی مایەوە، وتی: ئێمە لەگەڵ هیچ وڵاتێک شەڕمان نییە و هەرگیز بەدوای چێ کردنی چەکی ئەتۆمی نەبووین و نین. ئێران لە 200 ساڵی ڕابردوودا هیچ شەڕێکی دەست پێنەکردووە و هەمیشە بووەتە قوربانی هێرشی ولاتانی دیکە، کەواتە بەدوای تۆکمە کردنەوەی توانی بەرگری لە خۆ لە ڕێگای ئاساییەوەین بەڵام دیسانەوە جەخت دەکەم کە چەکی ئەتۆمی هیچ پێگەیەکی لە دکتۆرینی بەرگری کۆماری ئیسلامی نییە.

ناوبراو بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە ئەو دیدارە کە بۆ ئاشتی و ئاسایش لە جیهان هەوڵ دەدەن وتی: ئێوە دەتوانن دەنگی گەلانی سەربەخۆ بگەیێننە گوێی وڵاتانی دیکە و ئێمەش لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەر هەوڵێژ کە ببێتە هۆی گەشەی ئاسایش و ئاشتی پاڵپشتی دەکەین.

News ID 51854

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha