AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١ ٠٨:٣١

بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی ئێران:

پارێزگاری نوێی کوردستان دەستبەکار بوو

پارێزگاری نوێی کوردستان دەستبەکار بوو

وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی کوردستان گەییشتە فڕۆکەخانەی سنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسکەندەر مومنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەییشتە فڕۆکەخانەی سنە و وتی: ئەمڕۆ پارێزگاری نوێی کوردستان کە لەلایەن کومیتەیەک لە کەسانی بە ئەزموونەوە هەڵبژێردراوە، دەستبەکار دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو کومیتەیە کە پێوەری دیاری کراوی هەیە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارەکان ، لە نێوان 5 بۆ 7 کەسدا یەک کەسیان هەڵدەبژێرێت.

مومنی ڕایگەیاند: بۆ پارێزگای کوردستانیش ئارەش لهۆنی هەڵبژێردرا و کابینەی وەزیرانی ناوبراوی ناساند و بە دەنگی کۆ و سەداسەدی کابینە هەڵبژێردرا.

News ID 51813

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha