بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیایەکی زانست بنەمای ئێرانی، جومگەیەکی پێشکەوتووی ئەژنۆی بە تەکنۆلۆژیای هایدرۆلیکی IR60 دیزاین و بەرهەم هێناوە.
ئەم جومگەیە دەتوانرێت بۆ هەموو کەسێک بەکاربهێنرێت، لە منداڵەوە تا ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە سەقامگیرییەکی زۆر هەیە لە وەستاندا.
ڕەزا ئێرانپوور، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، بە ئاماژەدان بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی جومگەی ئەژنۆی هایدرۆلیکی IR60 ڕایگەیاند: ئەم بەرهەمە وا لە تاک دەکات کە خێرایی جووڵە لە دوو قۆناغی هەڵکشان و داکشانی لاقدا بە جیا کۆنتڕۆڵ بکات. هەروەها میکانیزمی EBS لەم جومگەیەدا بەرپرسیارە لە کۆنترۆڵکردنی چرچبوونی لاوەکی و سەقامگیری جومگەکان لە کاتی قۆناغی وەستان و کاتێک پاژنە بەر زەوی دەکەوێت تا قۆناغی هەڵکێشانی لاق.
ئەم بەرهەمە پێشکەوتووە ئێرانیە زۆر هەرزانترە لە نموونە بیانیەکانی.
Your Comment