بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە سەروبەندی شەهادەتی ئیمام ڕەزا لە یەکەم سەگەری پارێزگایی خپی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەییشتە خۆراسانی ڕەزەوی و شاری مەشهەد و لەلایەن پارێزگار و بەرپرسانەوە پێشوازی لێکرا و بەرەو بارەگای ئیمام ڕەزا بەڕێ کەوت.
سەرۆک کۆمار: لە هەندێک لە بەشەکانی وڵات پێویستمان بە نەشتەرگەری هەیە
مەسعوود پزشکیان سەرلەبەیانی سێشەممە لە دیداری چالاکنی ئابووری خۆراسانی ڕەزەوی ڕایگەیاند: بە بێ هاوڕێیەتی خەڵک هیچ کارێک ناتوانین بکەین، ئامانجی سەرەکی ئێمە ڕازی کردنی خەڵکە.
ناوبراو وتی: دەمانەوێت کاری گەورە ئەنجام بدەین بەڵام سەرەتا دەکەینە هاوڕێی خۆمان و ڕازیان دەکەین.
سەرۆککۆمار بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەبێ لە زۆربەی بەشەکان نەشتەرگەری ئەنجام بدەین تا بتوانین وڵات لە ئەم دۆخە دەربهێنین.
مەسعوود پزشکیان سەرلەبەیانی سێشەممە لە کۆڕی زیارەتکارانی ئیمام ڕەزا ڕایگەیاند: بە ئامادەبوون لە مەشهەد بەدوای نوێ کردنەوەی پەیمان لەگەڵ ئیمامی هەشتەمین تا بڵێین ئەو ڕێگایە ون ناکەین و بەردەوام لە ڕێگای خزمەتگوزاری دەبین.
ئامادەبوونی پزشکیان لە نێوان زیارەتکارانی ئیمام ڕەزا
سەرۆک کۆمار کە سەفەری مەشهەدی کردووە، لە کات یگەییشتنی لە ڕێگای نەیشابوور بۆ مەشهەد و لە نێوان زیارەتکاران کە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی شەهادەتی ئیمامی هەشتەمی شیعەکان چووەتە ئەوێ، ئامادە بوون.
شیاوی ئاماژەیە کە لە ئەو سەفەرەدا محەمەد جەواد زەریف و عەباس عێراقچی ، پزشکیان هاوڕێی دەکەن.
Your Comment