بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا ڕۆژی هەینی 30 ی ئۆگۆستی 2024 ڕایگەیاند کە هاووڵاتیەکی فەڕەنسی کە بۆ ڕێکخراوی پەکەکە چالاکی دەکرد، لە تورکیا دەرکراوە.
دەیلی سەباح ، ناوی ئەو کەسەی دنیس دانیل کورکماز ڕاگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی میت و پۆلیسی خۆجەیی لە شاری خلفتی لە پارێزگای ئورفا دەستگیر کراوە.
میت ڕایگەیاندووە کە کورکماز ڕۆڵی چالاکی لە لقی فەڕەنسی پەکەکە وەکوو کۆ کردنەوەی یارمەتی دارایی، وەرگرتنی هێز و گواستنەوەی جیهازات و هێز هەبووە.
Your Comment