بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، سوپای داگیرکەری زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ چەکداری فەلەستینی لە نێویاندا "محەممەد جابر" ناسراو بە "ئەبو شەجاع"، فەرماندەی جەهادی ئیسلامی تیرۆر کرد .
داگیرکەرانی ئیسرائیل ماڵێکیان لە تولکارم گەمارۆ دا و بە مووشەکێک کردیانە ئامانج، بەو هۆیەوە ئەم ٥ موجاهیدە فەلەستینییە شەهید بوون.
هەروەها بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک شەهیدبوونی "ئەبو شوجاع"ی پشتڕاستکردەوە.
Your Comment