AP ١٤٠٣ خەرمانان ٦ ١٧:٤١

مێهر لێكی دایەوە:

زانیاری نوێ لە یەکەی 8200ی ئیسرائیل کە حزبوڵڵا کردیە ئامانج

زانیاری نوێ لە یەکەی 8200ی ئیسرائیل کە حزبوڵڵا کردیە ئامانج

یەکەی 8200 ی ئیسرائیل کە لە سنوورەکانی سووریا تا ناوچەکانی نزیک لە دیمەشق هەوڵی سیخوڕی دەدات، لە تیرۆری هەندێک لە فەرماندەکانی حزبوڵڵا بەتایبەتی شەهید حاج عێماد موغنیە ڕۆڵی هەبووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئۆپراسیۆنی ئەربەعین لە ڕۆژی ئەربەعین لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە لە دژی ئامانجگەلێک لە ناوچە داگیرکراوەکان و لە کاردانەوە بە تیرۆری فواد شوکر، لە فەرماندەکانی حزبوڵڵا ئەنجام درا. سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە شرۆڤەی ئەو ئۆپراسیۆنە وتی یەکەی 8200 لە ئامانجەکانی ئەو ئۆپراسیۆنە بوو.

ناسینی یەکەی 8200

یەکەی 8200 لە ڕیزی کۆمەڵەی ئامان واتا ڕێکخراوی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیلە. ئەو یەکە بەرپرسی گوێ گرتن، کردنەوەی کۆدی کۆمپۆتەر، شەڕ و بەرگری سایبری، چێ کردنی جۆرەکان نۆڵامێری سیخوڕی و هتدی لە ئەو بارەوە لە ئەستۆیە. دەوترێت یەکەی 8200، نزیک بە 5000 هێزی مرۆیی هەیە. یەکەی 8200 لە ئیسرائیل واتا ئاژانسی ئاسایش. یەکەی 8200، یەکێک لە سێ بەشی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووە سەربازییەکانە. یەکەی 8200،9900 و 504 سێ یەکەی سەرەکین کە ئەو ئیدارە پێک دەهێنن.

زانیاری نوێ لە یەکەی 8200ی ئیسرائیل کە حزبوڵڵا کردیە ئامانج

ناوی ئەو یەکە چەندین جار و لەوانە لە ساڵی 1973 و دوای شکستی هەواڵگری لە شەڕی یەوم کیپور گۆڕدراوە.

کاری یەکەی 8200

ئێستاکە سەدان کەس لە ئەندامانی ئەو یەکە، لە قاڵبی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە وڵاتانی جیاوازی جیهان، خەریکی پەرەپێدان بە درۆ، تیرۆری کەسایەتی ڕێبەرانی سەربەخۆی جیهان، دروست کردنی پێکدادانی ئایینی و سیاسی و ...ن. هێزەکانی ئەو یەکە کە زۆربەیان پسپۆڕانی بواری تەکنۆلۆژیان، لە چوارچێوەی کۆمپانیا زانست بنەماکانی ئیسرائیل خەریکی چالاکین.

ڕۆژنامەی لۆمۆند دیپلۆماتیک لە ساڵی 2010 ئاسکرای کرد یەکەی 8200 لە بیابانە باشوورییەکانی ئیسرائیل ناسراو بە نەقەب، بنکەیەکی گەورەی چێ کردووە. ئەو یەکەیە بەرپرسیارێتی گوێ گرتن و مانیتۆرینگی پێوەندییە تەلەفۆنییەکان، مەیلەکان و نموونەی ئەوانەیە لە هەر کوێ کە بێت، ئەفریقا، ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی و تەنانەت ئەورووپا. تەنانەت پاپۆڕەکانیش کۆنترۆڵ دەکەن. یەکەی 8200 هەموو باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە وڵاتانی جیاواز چاوەدێری دەکات.

بەم حاڵەوە، ئەو ڕێکخراوە بەهۆی پێش بینی نەکردن و ڕێگری نەکردن لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا لە 7 ی ئۆکتۆبەر خراوەتە بەر رەخنەوە. هەندێک لە ڕەخنەگران دەڵین کە گەردەلوولی ئەقسا بەهۆی لەخۆبایی بوونی تەکنۆلۆژیکی یەکەی 8200 ڕووی داوە.

یەکەی 8200؛ لە ئامانجە گرینگەکانی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی بەرخۆدان

لە ساڵی 2018 و دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حومس کە بووە هۆی شەهید بوونی چەند ڕاوێژکاری ئێرانی لە سووریا، بنکەکانی یەکەی 8200 ی ئیسرائیل لە بەرزاییەکان گولان کرایە ئامانج . هەروەها لە ساڵی 2022 دوو ناوەندی پەروەردەی پێشکەوتووی مووساد لە هەولێر کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی بالستیک لەلایەن ئێرانەوە. ڕۆژنامەی جروزالم پۆست راپۆرتی دا کە لە 31 ی دیسەمبەری 2023 و سەر ساڵی نوێی زایینی بنکەی 8200 ی ئیسرائیل کرایە ئامانج و 7 ئەندامی ئەو یەکە کوژران و بریندار بوون.

لە ئۆپراسیۆنی ئەربەعین کە ڕۆژی یەکشەمە لە کاردانەوە بە تیرۆری فواد شوکر ئەنجام درا، جارێکی دیکە یەکەی 8200ی کرایە ئامانج.

زانیاری نوێ لە یەکەی 8200ی ئیسرائیل کە حزبوڵڵا کردیە ئامانج

ئەنجام

یەکەی 8200ی ئیسرائیل بۆ سیخوڕی دانراوە و لە سەرەتا بۆ سیخوڕی لە وڵاتانی دراوسێی ئیسرائیل دامەزرا بەڵام ئەمڕۆ لە ناوچەکانی دیکەی جیهانیش سیخوڕی دەکات. ئەو یەکەیەی سوپای ئیسرائیل ڕۆڵی پڕڕەنگی لە تیرۆرەکان هەیە. بەڵام سەرەڕای ئەوە تا ئێستا چەندین جار لەلایەن بەرخۆدانەوە کراوەتە ئامانج.

سەید ڕەزی عمادی، کارناسی پرسەکانی ناوچەکە

News ID 51407

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha