AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٨ ١٢:١٧

گومانی مێدیا عێبرییەکانە:

درۆنی ناسینەوەی حزبوڵڵا چووەتە شوێنی حەوانەوەی نتانیاهۆ

درۆنی ناسینەوەی حزبوڵڵا چووەتە شوێنی حەوانەوەی نتانیاهۆ

مێدیا عبری زمانەکان ئاماژەیان داوەتە سەر دزەی درۆنی ناسینەوەی حزبوڵڵا بۆ نێو شوێنی مانەوەی نتانیاهۆ و وێنەگری لە ئەو شوێنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ڕۆژنامە عبری زمانی ئیسرائیل هایوم چەند خولەک پێش ئێستا ڕاپۆرتی دا کە ئەگەری دزەی درۆنێکی ناسینەوەی حزبوڵڵای لوبنان بۆ شوێنی مانەوەی بنیامین نتانیاهۆ لە ناوچەی قەیسەریە بووەتە هۆی نیگەرانی و تۆقینی بەرپرسانی ئیسرائیلی.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: شەڕکەرەکانی ئیسرائیلی چوونەتە ئەو ناوچە بەڵام نەیانتوانیوە شوێنی وردی ئەو درۆنە بناسنەوە.

کەناڵی ئەلمەیادینیش لە زمانی مێدیا عبرییەکانەوە راپۆرتی دا: دەوترێت درۆنی حزبوڵڵا توانیویە وێنە هەڵبگرێت لە ماڵی نتانیاهۆ.

News ID 51295

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha