AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١١ ١٧:٤٦

لە ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهید فواد شوکر؛

سەید حەسەن نەسروڵا: سەرکەوتن هەر بۆ بەرخۆدانە/ ئێران هەگیز بێدەنگ نابێت

سەید حەسەن نەسروڵا: سەرکەوتن هەر بۆ بەرخۆدانە/ ئێران هەگیز بێدەنگ نابێت

سەید حەسەن نەسروڵا  سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە و بە تایبەت دەستدرێژیەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی وتەیەکی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەیادین، وتاری سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا لە لوبنان لە کاتی ڕێوڕەسمی پرسەی شەهید "فواد شوکر" دەستی پێ کرد.

سەید حەسەن نەسروڵڵا جەختی لەوە کردەوە: سەرەتا پیرۆزبایی و سەرەخۆشی لە برایانمان لە بزووتنەوەی حەماس و کەتیبەکانی قەسام دەکەم بە بۆنەی شەهیدبوونی برام ئیسماعیل هەنیە. سەرکردەکانی بزووتنەوە خۆڕاگرییەکان وەک تێکۆشەرانی ئەو بزووتنەوەیانە شەهید دەبن.

ئێمە خۆمان بە هاوبەشی بزووتنەوەی حەماس لە مەیدانی بەرخۆدان و شەهیدبوون دەزانین و سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە بەدەست دەهێنین.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەئامانجکردنی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون پڕ لە خەڵک لە گەڕەکی حەرا حەریک کە دەکەوێتە گەڕەکی باشووری بەیروت، لە ئەنجامدا ٧ کەس شەهیدبوون.

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: فواد شوکر و شەهیدێکی ئێرانی لە شەهیدانی ئەم هێرشە بوون، لەگەڵ دەیان برینداری دیکە کە ژن و منداڵیشیان تێدا هەبووە. ئەوەی لە گەڕەکی باشووری بەیروت ڕوویدا تەنها ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردن نەبوو بەڵکو دەستدرێژی بوو. لەم هێرشەدا بینای نیشتەجێبوون کرانە ئامانج نەک بینای سەربازی. لە چەند ڕۆژێک پێش ئەم دەستدرێژییە، دوژمنی زایۆنی وا خۆی نیشان دەدا کە ئەمە کاردانەوەیە؛ ئێمە بە هیچ شێوەیەک ئەم پیلانە قبووڵ ناکەین.

شەڕی زایۆنیستی_ ئەمریکی لە ناوچە

ئەوەی ڕوویدا بەشێکە لە شەڕی زایۆنیستی-ئەمریکی دژ بە ناوچەکەمان. ڕژێمی زایۆنی بە تۆمەتبارکردنی شەهیدەکەمان بەوەی بکوژی منداڵانی مەجدال شەمسە، گەورەترین درۆ دەخاتە ڕوو. دژ بە ناوچەکەمان. ڕژێمی زایۆنی بە تۆمەتبارکردنی شەهیدەکەمان بەوەی بکوژی منداڵانی مەجدال شەمسە، گەورەترین درۆ دێنێتەئاراوە.

ئێران بێدەنگ نابێت

سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕایگەیاند: پێتان وایە ئیسماعیل هەنیە لە تاران تیرۆر بکەن و ئێران بێدەنگ بێت؟ ئێران لە تیرۆرکردنی هەنیە، ئاسایشی نەتەوەیی و سەروەری خۆی و لە هەمووی گرنگتر شەرەفی خۆی، بە پێشێل کراو دەبینێت. زۆر دەگرین چونکە نازانن چ هێڵێکی سوورتان بەزاندووە. ئێمە لە هەموو بەرەکانی پشتیوانیدا چووینەتە قۆناغێکی نوێ و گرژیی دۆخەکە بەندە بە کاردانەوەکانی دوژمنەوە. دوژمن دەبێ چاوەڕێی بینینی تووڕەیی خەڵکی ئازادی ئەم میللەتە بکات. تیرۆرکردنی سەرکردەکان کاریگەری لەسەر بەرخۆدان نییە، بەڵام ئەزموونەکان دەریانخستووە کە بەرخۆدان گەورەتر و بەهێزتر دەبێت.

وەڵامی ئێمە بۆ تیرۆرکردنی فواد شوکر پلانڕێژی کراو دەبێت

هەروەها جەختی لەوە کردەوە: میحوەری بەرخۆدان ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ تووڕە بوونیدا بە حیکمەت و لۆژیک شەڕ دەکات. دوژمن نازانێت لە کام لاوە کاردانەوەی ئێمە دەبینێت. لە باکووری فەلەستینەوە یان لە باشوورەوە؟ ئێمە بەدوای وەڵامێکی ڕاستەقینە و تەواو داڕێژراودا دەگەڕێین نەک ساختە. ئەم وەڵامە بە سەنگەری شەڕ و هەلومەرج دیاری دەکرێت.

News ID 51130

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha