AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٩ ٢٠:٤٠

ڕێبەری شۆڕش لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق:

گرنگترین یەکمایەتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان ئێران و عێراقە

گرنگترین یەکمایەتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان ئێران و عێراقە

ڕێبەری شۆڕش لە دیداری سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: پێویستە خێرایی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی هەردوولا زیاتر بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئێوارەی ئەمڕۆ (سێشەممە) لە دیدارێکدا لەگەڵ محەممەد شیاع ئەلسودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری، بە پێزانین بۆ هەوڵ و ماندوویی خەڵک و حکومەتی عێراق بۆ بەڕێوەچوونی لەبار و شایستەیی دەیان ملیۆنی کاروانی ئەربەعین , بەدواداچوونی دۆسیە بازرگانییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق و تەواوکردنیان وەک یەکەمایەتی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە سەردەمی نوێ.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، بە ئاماژەدان بە ڕاپۆرتی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بەو ئامادەکاریانەی کە بۆ کاروانی شایستە و سەلامەتی ئەربەعین کراوە، وتیان:پێشوازییەکی بەخشندەی گەلی عێراق بۆ ئەو ژمارە زۆرەی زیارەتکارانەی ئەربەعین، هەروەها ئەو ڕێوشوێنانەی کە حکومەت و بەرپرسانی عێراق بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەم ڕووداوە گەورەیە، گرتوویانەتە بەر کارێکە زۆر گرنگ و سەرسوڕهێنەر.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها ئاماژەی بە پەیمان و بەڵگەنامەکانی نێوان ئێران و عێراق لە سەردەمی شەهید ڕەئیسیدا کرد و جەختیان لە بەدواداچوون بۆ ئەو کەیسانە کرد لە قۆناغی نوێدا.

زیادیان کرد: خێرایی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەکان لە لایەن هەردوو لا زیاد بکرێت.

ڕێبەری خۆشحاڵیی خۆیان لە کارەکانی حکومەتی سودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی عێراق دەربڕی، هەروەها خۆشحاڵیی خۆیان بە هەماهەنگی و هاوکاریی هەنووکەیی نێوان ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق دەربڕی و جەختیان لەسەر پێویستی درێژەدان بەو هاوکارییانە کردەوە.

News ID 51079

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha