بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، تورکیا کە دەمێکە پاگەندەی ڕێبەرایەتی جیهانی ئیسلام دەکات بەردەوام لە پرسی فەلەستین بۆ سەلماندنی پاگەندەکانی خۆی کەڵکی وەرگرتووە. بەم حاڵەوە ئەنقەرە زیاترین پێوەندی سیاسی و بازرگانی لەگەڵ تێلاڤیڤ هەیە لە چاو وڵاتانی دیکەی ئیسلامی.
بەم پێیە ئەردۆغان لە درێژەی شەڕە قسەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕایگەیاند: تورکیا لەوانەیە وەکوو دەستێوەردان لە شەڕی لیبیا و قەرەباغ، بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیل بچێتە ناوچە داگیرکراوەکان.
ئەردۆغان وردەکاری زیاتری لە ئەو بارەوە نەهێنایە ئاراوە بەڵام وتی کە ئێمە ئەبێ ئەوەندە بەهێز بین کە ئیسرائیل نەتوانێت ئاوەها هەوڵگەلێک لە دژی فەلەستین ئەنجام بدات.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلیش لە وەڵامی ئەردۆغان نووسی: ئەردۆغان پێی ناوەتە جێ پێی سەددام لە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل. باشە بزانێت کە چارەنووسی سەددام چ بوو.
Your Comment