بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سنووری تەمرچین ئەمساڵ بۆ سێهەم ساڵە کە یەکێک لە شەش سنوورەکەی پەڕینەوەی زیارەتکارانی ئەربەعین و هەروەها نزیکترین سنوور بە کەربەلایە کە هەم لەلایەن خەڵکی ئێران و هەم تورکیا و ئازەربایجانیشەوە پێشوازی باشی لێکراوە.
لە ئەو سنوورە ئیمکاناتی پێویست بۆ ڕاحەتی زیارەتکارانی ئەربەعین لە موکبی نیشتەجێ بوون و خۆراک و خزمەتەکانی دیکە لەبەرچاو گیراوە.
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا بەڕێوەبەرایتی کات و کەم کردنەوەی تێچوو و کەشوهەوای گونجاو لە تایبەتمەندییە باشەکانی سنووری تەمرچین ڕاگەیاند و وتی: ئەمساڵ دەفرایەتی بۆ پێشوازی لە 500 هەزار زیارەتکار لە سنووری تەمرچینەوە خۆش کراوە و دەتوانین کەسی زیاتریش وەربگرین.
موعتەمدیان ڕاشیگەیاند: 90 موکب لە سنووری تەمرچینەوە تا نەجەف دانراوە.
Your Comment