AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٦ ٠٨:٤٣

توێژینگەیەکی ئەمریکی :

تورکیا ناوچە داگیرکراوەکانی هەرێمی کوردستان هەرگیز چۆڵ ناکات

تورکیا ناوچە داگیرکراوەکانی هەرێمی کوردستان هەرگیز چۆڵ ناکات

توێژینگەی ئەمریکەن ئینترپرایز هۆشداریی دا بەرپرسانی عێڕاق ئەوە بزانن کە تورکیا هەموو ئەو ناوچانەی کە بە بیانووی پەکەکە داگیر کردووە، چۆڵ ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، توێژینگەی ئەمریکەن ئینتپرایز بەرەنگار بوونەوەی تورکیا لەگەڵ پەکەکەی لە خاکی هەرێمی تەنیا بیانوویەک بۆ داگیر کردنی بەشگەلێک لە خاکی عێڕاق وەسف کرد و هۆشداریی دا تورکیا ئەو ناوچانە چۆڵ ناکات.

ئەو ناوەندە بیرییە بە ئاماژە بە ئەوەی کە تورکیا بە بیانووی بەربەرەکانێ لەگەڵ داعش بنکەیەکی سەربازیی لە شاری باشیقە کردووەتەوە، نووسی: سەرەڕای ئەوەی چەندین داوا لە تورکیا کراوە کە ئەو ناوچە بەجێ بهێڵێت، بەڵام ئەنقەرە ڕەتی کردووەتەوە.

ئەمریکەن ئینترپرایز ئاماژەی داوەتە سەر ئۆپراسیۆنەکانی یەک مانگی ڕابردووی تورکیا لە عێڕاق و هۆشداریی داوە کە ئەنقەرە ئامانجێکی تایبەت و سەرتر لە پەکەکە لە خاکی عێراق شوێنگیری دەکات.

ئەو توێژنگەیە پارتی دیمۆکراتی هاودەستی تورکیا لە پەرەپێدان بە ناوچە داگیرکراوەکان لەلایەن ئەنقەرەی وەسف کردووە و هۆشداریی داوە کە بەرپرسانی حکومەتی ناوەندی نابێت بکەونە داوی بەرنامەکانی تورکیاوە.

News ID 51024

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha