بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
جەعفەر تەوان لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری تەسنیم، کوژرانی بکوژێکی چەکداری ڕاگەیاند کە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە هێرشی چەکداری سەقز ڕزگاری بوو و خۆی گەیاندبووە بانە.
تەوان ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو، یەکێک لە بکوژانی ڕووداوی هێرشی چەکداری بۆ سەر خانەقای شێخ ئازاد شەهابی بە ناسنامەی "ڕزگار نادری" خەڵکی بانە، کە لەژێر چاودێریی هێزە ئەمنییەکان و ئیتلاعاتدایە، لە شەڕێکدا لە گوندی کۆپێج سەر بە شاری بانە کوژرا.
ناوبراو زیادی کرد: دوو بکوژی دیکەی هێرشی چەکداری سەقزیش ناسێنراون و لەژێر چاودێریی هێزە ئیتلاعات و ئەمنییەکانی پارێزگای کوردستان - شاری سەقزدان.
قایمقامی سەقز ڕایگەیاند: هەوڵ و ڕێوشوێنەکان بۆ دەستبەسەرکردنی بکوژانی دیکەی ئەم ڕووداوە بەردەوامە.
شەوی پێنج شەمە لە گەڕەکی تەپەی ماڵانی شاری سەقز، چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر یەکێک لە شێخە بەناوبانگەکانی ئەو شارە بە ناوی شێخ ئازاد و لە ماڵەکەی خۆیدا و 2 لە شوێنکەوتووانی بە هێرشی چەکداری کوژران.
لەم ڕووداوەدا شێخ ئازادیش بە سەختی بریندار بووە و لە ژێر چاودێری پزیشکانی نەخۆشخانەی شەفا لە سەقزدابوو کە پاش چەند کاتژمێر ڕاگەیێندرا کە ئەویش گیانی لە دەستداوە.
Your Comment